توركيا, سياسەت, عێراق

مستەفا کازمی: "سەرۆک ئەردۆغان خواستی جددی هەیە بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانمان"

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی: "دەمانەوێت پەیوەندیی و بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانمان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بە گێڕانەوەی دەوڵەت بۆ بنەماکانی دەستوور، بگەیەنینە ئاستی ھاوبەشی نیشتمانی و جێبەجێکردنی داواکاریی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان".

Zana Natık Kerem  | 01.03.2021 - نوێکردنەوە : 02.03.2021
مستەفا کازمی: "سەرۆک ئەردۆغان خواستی جددی هەیە بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانمان"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە دەیانەوێت پەیوەندیی و بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بە گێڕانەوەی دەوڵەت بۆ بنەمای دەستوور، بگەیەنینە ئاستی ھاوبەشی نیشتمانی ئەوەیش بە ئامانجی جێبەجێکردنی داواکاریی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان.

مستەفا کازمی لە ھەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا کرد.

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە شاندی باڵای دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان بە ئامانجی رێککەوتن لەسەر جێگیرکردنی پشکی ھەرێم لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق، چەندین جار سەردانی بەغدای کردووە.

لەوبارەیەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی گوتی: "لە بەردەوامبوونی گفتوگۆکان لە نێوان شاندی ھەرێم و حکوومەتی فیدڕال، ئامانجمان ئەوەیە بگەین بە رێککەوتنی ھاوبەش و حکوومەتی فیدرال لەرێگەی خستنەڕووی پشنیازەکانییەوە ھەوڵی کۆتایی ھێنان بە ناکۆکییەکانی لەگەڵ ھەرێم داوە، بەڵام بڕیاری کۆتایی لای ئەنجوومەنی نوێنەرانە بە تایبەتیش ئەوەی پەیوەستە بە پرسی بوودجەی گشتیی یان پرسەکانی دیکە".

مستەفا کازمی گوتیشی: "ئێمە لەچوارچێوەی دەستووردا، باوەڕمان بە بەڵێن و پابەندبوونەکانمان بۆ چارەسەرکردنی ھەر گرژی و ئاستەنگێک لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ھەرێم، چونکە ئەوە ھۆکاری سەرەکییە لە چارەسەرکردنی پڕۆسەی سیاسی و بەدیھێنانی سەقامگیری و شکستھێنان بە تیرۆریستان و ئەو ھێزانەی کە دەیانەوێت عێراق بکەنە ئامانجی خۆیان".


ــ مستەفا کازمی:" ھەنگاوەکانی سەرکۆماری تورکیا، ھۆکاری رواندنەوەی نیگەرانییەکانن"

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لەناو خاکی عێراق گوتی: "ھەست بە نیگەرانی دەکەین لەبەرامبەر ھەر ھەوڵێک ئەگەر بۆ زیانگەیاندن بە سەروەریی و بەرژەوەندییەکانمان بدرێت، بەڵام ئەوەی کە دەتوانێت نیگەرانییەکانمان بڕەوێنێتەوە، پەیوەندی ئەرێنییمانە لەگەڵ تورکیای دراوسێ، ھەروەھا خواست لەسەر ھاوکاری بەرھەمدار بۆ چارەسەرکردنی ھەر کێشەیەک کە رێگر بێت لە پەرەدان و بەھێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەسەر ھەموو ئاستەکان".

ھێزەکانی سوپای تورکیا لە ١٠ی شوباتی رابردوودا، ئۆپەراسیۆنێکی بۆسەر تیرۆریستانی پەکەکە لە زنجیرە چیای گارە لە پارێزگای دھۆک ئەنجامدا کە ماوەی چوار رۆژبوو بەردەوامبوو.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند "سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رێگەنادات خواستی جیددی ھەیە لە رەواندنەوەی ھەر نیگەرانییەک کە زیان بە پەیوەندییە ھاوبەشەکانمان بگەیێنێت، من خۆم لەوەدا ھەستم بەوە کردووە و ئەوەش ھۆکاری دڵنیاییە بۆ من".

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی جەختیکردەوە کە رێگە نادەن لە خاکی عێراقەوە ھێرشی مووشەکی و تیرۆریستی بۆسەر وڵاتانی دراوسێ ئەنجام بدرێت و گوتی:

"رێگە نادەین بەھیچ شێوەیەک ئەوە رووبدات و ھیچ وڵاتێک مافی ئەوەی نییە و لەسەر حیسابی ئاسایش و سەقامگیری گەلەکەمان پەیام ئاراستەی ئەوانەی دیکە بکات".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın