بورسە
محەمەد ئوجالان برای عەبدوڵڵا ئوجالان بۆ سازدانی دیداری حەفتانە لە ئیمراڵی، سەردانی ناوچەی گەملیکی پارێزگای بورسە کرد.
محەمەد ئۆجالان لەگەڵ خزم و کەسانی گیراوانی دیکەی ئیمراڵی، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی تشرینی دووەم بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی سەردانی ناوچەی گەملیکیان کرد و چاوەڕوانی وەڵامی بەرپرسانی ناوچەی گەملیکن.
محەمەد ئۆجالان لە گەملیک وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و رایگەیاند: ئەگەر شتێکمان ھەبێ بۆ گوتن، ئەوا دوای گەڕانەوە لە ئیمراڵی باسی دەکەین.
محەمەد ئۆجالان لە بارەی سەردانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بۆ دیاربەکر گوتی" دوو رۆژە ھەموو کەس دەزانێ لە دیاربەکر سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە بارەی قۆناغی چارەسەری شتی زۆر باشی گوت، ھەموو کەسێ گوتەکانی ئەردۆغان دەبینێ و سەرۆکوەزیرانیش گوتەکانی خۆی جێبەجێ دەکا، چەند کەسایەتییەک ھاتنە دیاربەکر نامەوێ ئاماژە بە ناوەکانیان بکەم، بەڵام پێویستە ھەر کەس بزانێ کە تەنیا ئوجالان و حکومەت دەتوانن قۆناغی چارەسەری بەرێوە ببەن، بەڵام دیاربوو ئەو کەسانە لە نێوان خۆیاندا پێکھاتبوون کە باسی ئۆجالان نەکەن، ئەمە ھەڵوێستێکی راست نییە، دەبێ باسی راستیەکانیان کردبایە.