Hikmet Faruk Başer,Zahir Sofuoğlu
01 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2024
ئیستانبوڵ ــ AA
لە میانی ١١ مانگی ساڵی ٢٠٢٣دا، ١٦ ملیۆن و ٥١ ھەزار و ٣٢٤ گەشتیاری بیانی ڕوویان لە شاری ئیستانبوڵ کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی کلتوور و گەشتوگوزارى پارێزگای ئیستانبوڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھاتنی گەشتیاران بۆ ئیستانبوڵ لە میانی ١١ مانگی ساڵی ٢٠٢٣دا، بەراورد بە ١١ مانگی ساڵی ٢٠٢٢، بەڕێژەی لەسەدا ٩ زیادی کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ١١ مانگی ساڵی ٢٠٢٣دا، ١٦ ملیۆن و ٥١ ھەزار و ٣٢٤ گەشتیاری بیانی ڕوویان لە شاری ئیستانبوڵ کردووە، لە کاتێکدا لە میانی ١١ مانگی ساڵی ٢٠٢٢دا، ١٤ ملیۆن و ٧١٤ ھەزار و ٤٧٤ گەشتیار سەردانی ئیستانبوڵ-یان کردبوو.
باسی لەوەش کردووە کە گەشتیاریان ڕووسیا، ئەڵمانیا، ئێران، ئەمریکا و سعوودیە لە ڕیزبەندی ئەو ڵاتانەن کە لە میانی ١١ ساڵی ڕابردوودا، سەردانی ئیستانبوڵ-یان کردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە میانی ١١ مانگی ساڵی ٢٠٢٣دا، گەشتیاری بیانی لە ١٩٥ وڵاتەوە سەردانی ئیستانبوڵ-یان کردووە.