Mesut Varol
30 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2023
وان - AA
باڵندەیەکی "مێشەسی" کە لە قەزای مەلازگیرت سەربە پارێزگای مووش بە شەکەتی دۆزراوەتەوە لە ناوەندی پاراستن و چارەسەرکردنی ئاژەڵە کێوییەکانی زانکۆی یوزونجویڵی وان چارەسەری بۆ دەکرێت.
ئەوانەی ئەو باڵندەیان بینیبوو کە مەترسی لەناوچوونی لەسەرە و یەکێکە لە گەورەترین جۆرەکانی باڵندە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پارکە نیشتمانییەکان و ژیانی سروشتیی ناوچەکەیان ئاگادارکردەوە.

هیچ برینێک لە باڵندەکەدا نەبوو کە لەلایەن تیمەکانەوە هەڵگیراوە و هێنرایە ناوەندی پاراستن و چارەسەرکردنی ئاژەڵە کێوییەکانی زانکۆکە.
باڵندەکە کە دەرکەوت بەهۆی کەمخۆراکییەوە ماندوو بووە، بە پێدانی خۆراکی پڕ لە ڤیتامین چارەسەر کرا.
بەڕێوەبەری ناوەندی پاراستن و چارەسەرکردنی ئاژەڵە کێوییەکان لە زانکۆی یوزونجویڵی وان، پڕۆفیسۆر دکتۆر لوقمان ئاسڵان بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە لە نزیکەوە گرنگی بە کێشەی هەموو ئاژەڵە کێوییەکانی دەورەبەری دەریاچەی وان دەدەن.

پڕۆفیسۆر دکتۆر لوقمان ئاسڵان بە ئاماژەدان بەوەی کە بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەکان بۆ پاراستنی ئاژەڵە کێوییەکان کار دەکەن، گوتی: "لە دەوروبەری دەریاچەی وان جۆرەها ئاژەڵی کێوی هەیە. لەگەڵ زیادبوونی فرەچەشنی و ژمارەی ئاژەڵەکان، ژمارەی ئەو ئاژەڵانەی کە بە نەخۆشی دەهێندرێنە ناوەندەکەش رووی لە زیادبوون کردووە. لێرەدا دەتوانین چارەسەری هەموو جۆرە ئاژەڵێکی کێوی بکەین. ئێمە بەردەوامین لە کارکردن بۆ ئەوەی ئاژەڵەکان جارێکی دیکە لە ژینگەی خۆیاندا بەردەوامی بە ژیان بدەن. هەندێ ئاژەڵ هەن کە لە فەرهەنگ و مێژوو و هونەر و ئەدەبیاتی ئێمەدا جێگەیەکی تایبەتیان هەیە. یەکێک لەوانە باڵندەی مێشەسی'یە".

- "مەترسی لەناوچوونی لەسەرە"
بەڕێوەبەری ناوەندی پاراستن و چارەسەرکردنی ئاژەڵە کێوییەکان لە زانکۆی یوزونجویڵی وان، پڕۆفیسۆر دکتۆر لوقمان ئاسڵان ئەوەی خستەڕوو کە بەگشتی باڵندەی مێشەسی لە چۆڵەوانی و زەوییە بەپیتەکاندا دەژی و گوتی: "بەهۆی ئەوەی گەورەترین باڵندەیە کە دەتوانێت بفڕێت، تام و جوانی گۆشتەکەی وای کردووە راو بکرێت. لە ئەنجامدا وردە وردە ژمارەیان کەمدەبێتەوە و مەترسی لەناوچوونی لەسەرە. لە دەوروبەری مەلازگیرت دەمێننەوە. چارەسەری پێویستمان بەو مێشەسی''یە دا کە بەهۆی کەمی خۆراکەوە شەکەت ببوو هێنرایە ناوەندەکەمان. خەریکە تەندروستیی بەرەو باشی دەچێت. دوای ئەوەی بە تەواوەتی چاک دەبێتەوە بۆ شوێنی خۆی ئازاد دەکرێتەوە. ئەمانە جۆرێکن لەو باڵندانەی کە دەبێت پارێزگارییان لێ بکرێت. نابێت زیانیان پێ بگەیەنین. ئەوانیش بە هەمان شێوە خۆراکیان پێدەدرێت وەک چۆن خۆراک مریشک و عەلەشیش دەدرێت. سیرۆم و ڤیتامینی تەواوکەرمان پێیدا، چونکە ماندوو ببوو. لە رێگەی پێدانی خۆراکی تایبەت و دەرمانەوە چارەسەری بۆ دەکەین. لەمەودوا وەکو ئەوەی لەناو سروشتدا بێت، خۆراکی پێدەدەین. ناوەندەکەمان بۆی گونجاوە".