Şaduman Türkay
18 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا، ئاماژەی بەوە کرد کە لە سێ ڕۆژی یەکەمی جەژنی قورباندا ٢٢ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، یەرلیکایا بە درێژایی جەژن لە ڕێگەی ڕادارەکانەوە بەردەوام دەبن لەسەر کۆنترۆڵکردنی تیژڕەوی سەر شەقامەکان.
یەرلیکایا باسی لەوە کرد کە تەنیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٢٤ ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە و، بەهۆیانەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ٣٢٧ کەسیش برینداربوون.
عەلی یەرلیاکایا داوای لە شۆفێران کرد پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ ببن و ڕایگەیاند: "بەداخەوە لە سێ ڕۆژی یەکەمی جەژندا ٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ، چوار هەزار و ٤٣ کەسیش برینداربوون".