Ferdi Türkten
22 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ٣٠٩ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا، ٢٢ کەسیش گیانی لەدەستدا. کۆی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە ٢٥٧ ھەزار و ٣٢ کەس و کۆی ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە شەش ھەزار و ١٠٢ کەس.
بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی تەندروستی تورکیا و توتیەری وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە، فەخرەددین کۆجا بڵاوکراوەتەوە، لە تورکیا لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ٣٠٩ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا، ٢٢ کەسیش گیانی لەدەستدا. کۆی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە ٢٥٧ ھەزار و ٣٢ کەس و کۆی ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە شەش ھەزار و ١٠٢ کەس.
راشگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٨٠١ کەسی دیکە، کۆی ژمارەی ئەوانەی لەم ڤایرۆسە چاکبوونەتەوە گەیشتە ٢٣٦ ھەزار و ٣٧٠ کەس.
هەر بەپێی داتاکان ئەمڕۆ ٩٣ ھەزار و ٧ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و ھەزار و ٣٠٩ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.
وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەدین کۆجا لە تویتەر نووسیوویەتی: "بۆ ماوەیەکی درێژە ژمارەی ئەو حاڵەتانەی کە تۆمارکراون، زیاترە لە ژمارەی ئەوانەی چاکبوونەتەوە، پێویستە پابەندی رێککارەکان بین، تووشبوون بە نەخۆشییەکە، ھۆکاری تووشکردنی کەسانی دیکەیە بە ڤایرۆسەکە".