Cüneyt Çelik,Hüseyin Demirci,Günay Nuh
26 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2023
ئەردەخان/قەرس - AA
نزمترین پلەکانی گەرما لە شەودا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو لە ئەردەخان پێوانە کرا کە ٢٥ پلەی ژێر سفری سەدی بوو.
نزمترین پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو بەم شێوەیە بوو؛ ئەردەخان -٢٥ پلە، قەرس -١٨ پلە، ئاگری -١٣ پلە، ئەرزەڕۆم -١٢ پلە، ئیدر -٩ پلە و لە ئەرزینجان -٥ پلە.
لە ناوچەکەدا کە زستانێکی وشک دەگوزەرێت، کەشوهەوای سارد کاریگەریی نەرێنیی کردە سەر ژیانی هاووڵاتییان.
بەشێک لە چەمی قەرس کە دەڕژێتە ناو بەنداوی ئارپاکای لە قەرس، بە سەهۆڵ داپۆشرا.
لە دۆڵی کەکلیک لە قەزای ساریکامیش، رووەکەکان بە زوقم داپۆشران و تاڤکە و نافورە بچووکەکان بەستوویەتی.
هاووڵاتییەکی ناوچەکە بەناوی، تورکو دۆغا ئاشکرای کرد، بەهۆی نەبارینی بەفرەوە کەشوهەوایەکی وشک ناوچەکەی گرتووەتەوە و گوتی: "پلەکانی گەرما لە شەودا بۆ ١٨ پلەی ژێر سفری سەدی دادەبەزێت. زۆر ساردە، چەمەکان بەستوویەتی، پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی هەفتەدا بەفر ببارێت".
لە لایەکی دیکەوە مراوییەکان کە لە چەمی قەرس دەژین لە میانی گەڕانیان بەدوای خۆراکدا، وێنەیان گیرا.
- ئەردەخان
لە پارێزگای ئەردەخان کە پلەکانی گەرما لە شەودا بۆ خوار ٢٥ پلەی ژێر سفری سەدی دابەزی، کەشوهەوای سارد کاریگەری نەرێنیی کردە سەر ژیانی هاووڵاتییان.
چینی سەرەوەی چەم و حەوزەکان بەستوویەتی و توێژی بەستوو لەسەر پەنجەرەی خانوو و شوێنکارەکان دروست بووە.
هەروەها زوقم لە دارستانەکان دروست بووە.