توركيا

لە ئاسمانەوە دیمەنی ئەو چیا و کێڵگانەی ئاگری تۆمار کرا کە بە گوڵی رەنگاوڕەنگ خەمڵیوون

هاووڵاتیی سەید تەکین: "لە کاتێکدا بە رێگادا دەهاتین بە بینینی ئەو دیمەنە دڵڕفێنانە خۆمان پێ نەگیرا، لە ئۆتۆمبێل دابەزین و دەستمان بە چرکاندنی وێنە کرد".

Abdullah Söylemez  | 27.06.2022 - نوێکردنەوە : 29.06.2022
لە ئاسمانەوە دیمەنی ئەو چیا و کێڵگانەی ئاگری تۆمار کرا کە بە گوڵی رەنگاوڕەنگ خەمڵیوون

Ağrı

ئاگری – AA

پشکووتنی چەندین جۆر گوڵی رەنگ زەرد، مۆر، سوور و سپی بەهۆی باران بارین و زیادبوونی ئاستی ئاو لە چیا و کێڵگەکانی پارێزگای ئاگری، ناوچەکەیان دڵڕفێنتر کردووە.

بە پێچەوانەی وشکەساڵی ساڵی رابردوو بارینی باران و زیادبوونی ئاستی ئاو بە تایبەت لە مانگی ئایار و حوزەیران سروشتی ئاگری زیاتر بووژاندووەتەوە.

چەندین جۆر گوڵی رەنگ زەرد، مۆر، سوور و سپی لە چیا و کێڵگەکانی ئاگری و قەزاکانی تاشڵیچای، دیادین و بایەزید پشکووتوون.

هەروەها رەنگاوڕەنگی گوڵەکانی ئەو مێرگەی دەکەوێتە نزیک رووباری موراد جوانییەکی کەمەندکێشی بەو ناوچەکە بەخشیووە.

ژمارەیەک لەو هاووڵاتییانەی بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بە ناوچەکەدا تێدەپەڕن، لە رێگا لا دەدەن و دەچنە نێو گوڵە رەنگاوڕەنگەکان.

ئەو دیمەنە سروشتییە دڵڕفێنانەی ئاگری لەلایەن پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوەوە بە درۆن تۆمار کراون.

هاووڵاتیی سەید تەکین بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە بەمەبەستی سەردانیکردنی خزمان لە ئورفاوە هاتووەتە ئاگری و گوتی: "لە کاتێکدا بە رێگادا دەهاتین بە بینینی ئەو دیمەنە دڵڕفێنانە خۆمان پێ نەگیرا، لە ئۆتۆمبێل دابەزین و دەستمان بە چرکاندنی وێنە کرد".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın