Hasan Namlı
26 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2018
دیاربەکر - AA
لاشەی ئەو تیرۆریستەی پەکەکە کە لە لیستی خۆڵەمێشیی داواکراواندا بوو و پەیوەست بە شەهیدکردنی پۆلیسێک لە شارۆچکەی خانی سەربە دیاربەکر، گەڕان بەدوای بەردەوام بوو، بە نێژراوی دۆزرایەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن پارێزگای دیاربەکرەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لە شارۆچکەی خانی سەربە دیاربەکر، رۆژی ١٧ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ١٥:٣٠ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارۆچکەکە لە ئەنجامی هاتنە ئارای پێکدادان لەگەڵ ژمارەیەک لە تیرۆریستدا، پۆلیسێک گیانی لەدەستدا.
ئاماژە بەوەشکراوە لەدوای پێکدادانەکە هێزە ئەمنییەکان لە نێوان رۆژانی ١٧ بۆ ٢٦ی کانوونی یەکەم شەش ئۆپەراسیۆنیان بە مەبەستی لە چالاکی خستنی تیرۆریستان لە ناوچەکە ئەنجامداوە. رۆژی ١٣ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ١٣:٣٠ لە گوندەواری گوندی بیرلیک لاشەی تیرۆریستێک دۆزرایەوە کە هی ئایهان کوچوکچەلەبی-ە کە نازناوی "هارون کۆپ"ە.
ئەمڕۆش کاتژمێر ١١:١٥ لە گوندی بیرلیکی سەربە خانی، لاشەی تیرۆریست وەلی تاشکران بە نێژراوی دۆزرایەوە کە نازناوی بۆتان-ە و بە ناو لێپرسراوی "ئامەد" بووە و لە لیستی خۆڵەمێشی تیرۆریستە داواکراوەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادایە.