Kenan Irtak
30 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2022
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری گشتیی بەکارخستنی فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ، قەدری سامسونڵو ئاشكرایكرد، لە رۆژی یەکشەممە ٢٧ی ئادار زیاتر لە هەزار و ١٠٠ گەشت ئەنجامدراوە و ١٧٥ هەزار گەشتیار گەشتیان کردووە و بەوشێوەیە بەرزترین ئاستی گەشتکردن لەسەردەمی پهتاكهدا تۆمارکراوە.
قەدری سامسونڵو ئاماژەی بە تویتێکی وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، عادل کارائیسماعیلئۆغڵو کردووە و رایگەیاندووە کە لە ساڵەکانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ لە رووی ژمارەی گەشتیارەوە لەسەر ئاستی ئەورووپا پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە.
سامسونڵو رایگەیاندووه: "رۆژی یەکشەممەی رابردوو، بە هەزار و ١٠٠ گەشت و ١٧٥ هەزار گەشتیار، لەسەردەمی پەتای کۆرۆنادا گەیشتینە بەرزترین ژمارە. پەنا بەخوا لە وەرزی هاویندا ژمارەکانی ساڵی ٢٠١٩ دەبینینەوە".