Barış Yalçınkaya,Cüneyt Çelik,Hüseyin Demirci,Günay Nuh
23 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2023
قەرس - AA
شەپۆلێکی بەفربارین هەر سێ پارێزگاکانی ئەرزینجان، قەرس و ئەردەخان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئانادۆڵوی گرتووەتەوە.
سەرما و سۆڵە لە قەرس کە چەند ڕۆژێکە ناوەندی شارەکە و ناوچەکانی دەوروبەری گرتووەتەوە و هاوکات بارینی بەفرێکی زۆریشی بەدوادا بووە.
بارینی بەفر لە قەرس بێ پسانەوە بەردەوامە و ناوەندی شارەکە و شوێنە مێژووییەکان و قەڵای شارەکەی سپی پۆش کرد.
تیمەکانی شارەوانی و هاتوچۆ لەسەر ڕێگەوبان ئامادە بوون و هاوکاری ئەو شۆفێرانەیان دەکرد کە ئاستەنگیان بۆ دروست ببوو.
شارۆچکەی ساریکامیش سەر بە پارێزگای قەرس کە ساڵانە بەفرێکی زۆری لێ دەکەوێت، جارێکی دیکە بەفری لێکەوت.
لە ئەردەخانیش بەفر ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان دروست کرد و لە ئەرزینجانیش ناوەندی شارەکە بارانی لێ باری و بەرزاییەکانی پارێزگاکەش بە بەفر سپی پۆش بوو.