Merve Yıldızalp
17 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2023
ئەنقەرە – AA
ئەمڕۆ سەرۆکی گشتیی هەریەک لە پارتە بەشداربووەکانی هاوپەیمانیی "میللەت" کە لە جەهەپە، ئیی پارتی، پارتی دیموکرات، پارتی سەعادەت، پارتی دەڤا و پارتی ئایندە پێکدێت لە بارەگای گشتیی جەهەپە لە ئەنقەرە کۆدەبنەوە.
کۆبوونەوەکە بە میوانداری سەرۆکی گشتیی جەهەپە و بەربژێری هاوپەیمانیی "میللەت" بۆ بۆ پۆستی سەرکۆماری تورکیا، کەمال کڵچدارئۆغڵو بە بەشداری هەریەک لە سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی، مەراڵ ئاکشەنەر؛ سەرۆکی گشتیی پارتی دیموکرات، گولتەکین ئویساڵ؛ سەرۆکی گشتیی پارتی سەعادەت، تەمەل کارامۆڵڵائۆغڵو؛ سەرۆکی گشتیی پارتی دەڤا، عەلی باباجان و سەرۆکی گشتیی پارتی ئایندە، ئەحمەد داودئۆغڵو کاتژمێر ١٥:٠٠ بەڕێوە دەچێت.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار و هەڵمەتی بانگەشەکردن بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە ٢٨ی ئایاردا تاوتوێ دەکرێت.