Mehmet Yusuf Melikoğlu,Kaan Bozdoğan
07 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2024
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە ڕایگەیاند: "وایاندەزانی بە ڕشتنی خوێن و کوشتنی منداڵان زیاتر ئاوەدانی دێنن. درەنگ یان زوو ڕووبەڕووی دادپەروەری ئیلاهی دەبنەوە".
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ڕێوڕەسمێکدا کە بە مەبەستی ناساندنی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی ١١ گەورە شار و ٢٥ شارەوانی دیکە لە هۆڵی خەلیچ لە ئیستانبوڵ ڕێکخرابوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.
لەسەرەتای گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان جارێکی دیکە کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە وەبیر بەشداربوون خستەوە و ڕایگەیاند: "وایاندەزانی بە ڕشتنی خوێن و کوشتنی منداڵان زیاتر ئاوەدانی دێنن. درەنگ یان زوو ڕووبەڕووی دادپەروەری ئیلاهی دەبنەوە. سەرەڕای ئەوەی پشتیوانانی ئیسرائیل پێشی تێک دەچن، بەڵام ئێمە پشت لە برایانمان و ستەملێکراوان و قوربانیان ناکەین".
دواتر سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاکپارتی رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە بە مەبەستی ڕاگەیاندنی ١١ بەربژێری سەرۆکایەتی شارەوانی گەورە شار و ٢٥ بەربژێری سەرۆک شارەوانی لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداری ٢٠٢٤ لێرە کۆبووینەوە و جەختی لەوە کردەوە کە بەربژێرەکان لەسەر بنەمای فرەڕەهەندی، پرس و ڕا و لێکۆڵینەوەکان دیاری کراون.
سەرکۆمار ئەردۆغان لەم بارەیەوە گوتی: "لە ڕاستیدا دەستکەوتەکانی ئێمە لە شارەوانییەکاندا شتێکی نوێ نییە. ئەزموون و زانستی ئێمە لەم بارەیەوە بۆ ڕابردوویەکی بە شکۆی ٣٠ ساڵە دەگەڕێتەوە. دیاریکردنی ئەو بەربژێرانە لەسەر ئەو بنەمایە بوو کە سەقامگیری و ئاسوودەیی دەروونی گەلەکەمان لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئاداری ٢٠٢٤ دەستەبەر بکەین".
گوتیشی: "هیچ کەسێک ناچار نییە دەنگ بدات بە کەسێک کە شایەن نەبێت".
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشدا کە، "هەوڵ دەدرێت مێشکی هەموومان بەر لە هەڵبژاردنەکان بەو یارییانەی کە کۆپییەی خراپتری ٢٨ی شوباتە، سەرقاڵ بکەن. ئەو گەلە بەڕێزە گەلێکە کە، وشەی تەوحیدی لە سروودی نیشتمانییەکەیدا چنیوە".
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئەوانەی کە نازانن وشەی تەوحید ناوکی ئیسلام پێکدێنێت، لە قوڕاوی نەزانین، ڕق و کینە و غەفلەتدا خنکاون".
لە بەشێکی دیکە گوتەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان جارێکی دیکە ڕەخنەی کە هەڵوێستی کردەوەکانی جەهەپە گرت و گوتی: "جموجۆڵەکانی بەڕێز ئۆزگور (سەرۆکی جەهەپە) ئێستا لە سەر کورسییەکەی دانەنیشتووە، بەر لەوە دەست پێ بکات کۆتایی پێ دێت. ئەوەی بووەتە مایەی نیگەرانی ئێمە ئەوەیە کە دووەم گەورەترین پارتی سیاسی تورکیا جەهەپە، بووەتە کلکی ئەوانەی کە دوژمنی تورکیان".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: "دەست لە ناو دەستدا و بە پاڵپشتیکردنی یەکتر، ئیستانبوڵ لەو قۆناغەی پێنج ساڵی ڕابردوو ڕزگار دەکەین. ناتوانرێت بە نیوەکات، سەرۆکایەتی شارەوانی بەڕێوەببرێت. ئیستانبوڵ نابێت ئیهمال بکرێت و بەردەوام دەبێ گرنگی پێ بدرێت و کێشەکانی چارەسەر بکرێت".