Esin Işık
01 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2024
ئەنقەرە - AA
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "گۆڕینی دەستووری وڵات لە دەستوورێکی کودتا بۆ دەستوورێکی سڤیل و ئازادیخواز، تەنیا ویستێکی سیاسی نییە بەڵکو گۆڕینی بەختی وڵاتەکەمانە".
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاکپارتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕاوێژکاری و هەڵسەنگاندنی پارتەکەیدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
لەسەرەتای گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە ویستی گۆڕانکاری خەڵکی تورکیا کرد و ڕایگەیاند: "خواستی گەلەکەمان لە سەرووی هەموویان ویستی داواکاری گۆڕانکاری و نوێبوونەوە، لە ڕێگەی سندووقەکانی دەنگدان بە ئێمە گەیشت. پێویستیی ئەو پەیامە جێبەجێ دەکەین".
لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و دەنگەکانی پارتەکەی کرد و گوتی: "دەرئەنجام و خاڵە نێگاتیڤەکانی هەڵبژاردنەکانی ١٤ و ٢٨و ئایار و ٣١ی ئادار بە بەشی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین بە بێ ئەوەی بە کەم بایەخ لە قەڵەمی بدەین. پردی پەیوەندی نێوان ئێمە و گەلەکەمان بەهێزتر دەکەین. وەک ئاکپارتی و هاوپەیمانی جمهوور کێشەکان چارەسەر دەکەین و دەرفەت بە دروستبوونی گرفتەکان نادەین".
سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها باسی لە سیاسەتی ناوخۆیی کرد و گوتی: "سیاسەت لە چوارچێوە و سنووری دیاریکراوی خۆیدا دەکرێت. بە ناوی نیشاندانی نەرم و نیانی واز لە شوناس و هەڵوێستی و هێڵە سوورەکانمان ناهێنین. پێشبردنی سیاسەت بە تایبەتی لەگەڵ زمینەی ئۆپۆزسیۆنێکی تێکدەر و وێرانکەر نەک بۆ تورکیا سوودی نابێ بەڵکو زیانیشی دەبێت. کاتێک دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن هەڵوێستی هاوبەشیان دژ بە تیرۆر هەبێت، نەک هەر گرژییەکان کەم دەبنەوە، بەڵکو تیرۆریش کۆتایی پێ دێت. هیوادارم نەرم و نیانی لە سیاسەتدا کە گەلەکەمانی هیوادار کردووە نەبێتە تەمەنی پەپوولەیەک".
لەبارەی دیدار لەگەڵ سەرۆکی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل'یش سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند کە بەر لە جەژنی قوربان سەردانی دەکەم.
سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها باسی لە دەستووری نوێی تورکیا کرد و گوتی: "گۆڕینی دەستووری وڵات لە دەستوورێکی کودتا بۆ دەستوورێکی سڤیل و ئازادیخواز، تەنیا ویستێکی سیاسی نییە بەڵکو گۆڕینی بەختی وڵاتەکەمانە".
لەبارەی پرسی ئابووریشەوە سەرکۆمار ئەردۆغان: "ئابووریمان لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵدا ٥.٧ بەهێز بوو. دوای گرتنەبەری ڕێکارەکانی کۆڕۆنا لە ٢٠٢٠، ئەوە بۆ ١٥هەمین وەرزە لەسەر یەک ئابووریمان پەرە دەسێنێت. هەڵاوەسان لە نیوەی دووهەمی ئەمساڵدا دادەبەزێت. داتاکان بە تەواوی دەرخەری ئەو دۆخەن کە گونجاوە لەگەڵ بنەماکانی پلانی کەم مەودا".
لە کۆتایی قسەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کرد و گوتی: "تاکە وڵاتین کە دوای کۆمەڵکوژییەکانی ٧ی تشرینی یەکەم دژ بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەهێزەوە وەستاوین و هەڵوێستمان گرتووە".