Mümin Altaş
10 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2024
ئەنقەرە - AA
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند، "لەهەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی سیاسی هەیە.
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاکپارتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لەگەڵ بەرپرسی لقەکانی پارتەکەی گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئەو پارتەی کە لە لایەن غازی مستەفا کەمال'ەوە دامەزراوە بووەتە 'پارتی پشتیوانی سووکایەتیکەران بە کۆمار' ".
گوتیشی: "لەهەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی سیاسی هەیە. چاوەڕوانیمان لەهەموو پارتەکان و لەسەروویانەوە ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی ئەوەیە، چاوکراوەتر بن".

سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها باسی لە ئامادەکارییەکان بۆ کۆنگرەی پارتەکەی کرد و لەم بارەیەوە گوتی: "ئاواتەخوازین هەشتەمین کۆنگرەمان بکەینە دەرفەتێک بۆ دەرکەوتن، هەستانەوە و پێشکەوتنی نوێ بۆ داهاتووی سەدەی نوێی تورکیا".

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاکپارتی ئەردۆغان گوتیشی: "گرنگی بە زمانی هاندەرانەی ئۆپۆزسیۆن و بە تایبەتی هاندانی لق و پۆپە سیاسییەکانی ڕێکخراوە جوداخوازەکان مەدەن کە یاری بە مێشکی خەڵک دەکەن".