سەرکۆمار ئەردۆغان: "دیدارێکی بونیادنەر و ئومێدبەخشمان لەگەڵ دەم پارتی ئەنجامدا و لێکەوتەکانیشی لە داهاتوودا دەبینن"
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "وەک هاوپەیمانی جمهوور، قۆناغی تورکیای بێ تیرۆر کە لە یەک ساڵ لەمەوپێشەوە دەستمان پێکرد، لەم ماوەیەدا پێشکەوتنێکی بەرچاومان هەبووە".
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لە کۆشک پێشوازیمان لە شاندی دەم پارتی کرد. لەگەڵیان دیدارێکی زۆر بونیادنەر، ئەرێنی و ئومێدبەخش بە داهاتوومان ئەنجام دا. پەنا بە خوا لێکەوتەکانی ئەم دیدارەش لە ڕۆژانی داهاتوودا دەبینن".
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی پێشکەشکردنی گوتارێکدا لەبارەی پرسەکانی ڕۆژەڤ و دیداری لەگەڵ شاندی دەم پارتی دوا.
سەرکۆمار بەو شێوەیە بەردەوام بوو لەسەر قسەکانی:
"وەک دەسەڵات و وەک هاوپەیمانییەک (جمهوور) گەورەترین وەبەرهێنانمان بۆ برایەتی گەلەکەمان ئەنجام داوە و بۆ ئاسایشی تورکیا ئەنجاممان داوە. وەک هاوپەیمانی جمهوور، قۆناغی تورکیای بێ تیرۆر کە لە یەک ساڵ لەمەوپێشەوە دەستمان پێکرد، لەم ماوەیەدا پێشکەوتنێکی بەرچاومان هەبووە. دژ بە هاندانەکان، نەوەستاین. هەستیارییەکانی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و لەسەرووی هەموویانەوە کەسوکاری شەهیدان و گیانفیداکانمان لەبەرچاو گرت. بە تایبەتی کاتێک لە لایەکەوە سەرقاڵ بووین لە لایەکی دیکەوەشەوە هەوڵی ئەوەمان دەدات کە لایەکەی دیکە تێک نەچێت. ئێمە ئەو قۆناغەمان بە بێ پێکدادانە لە نیوەی ڕێگە، بە سەرکەوتوویی گەیاندە ئێرە.

ڕێکخراوی تیرۆریستی هەڵوەشاوە لە ڕۆژانی ڕابردوو ڕایگەیاند کە چەکدارەکانی لە سنوورەکان دەکێشێتەوە و لە سنوورەکانی دوور دەکەوێتەوە. یەکەکانمان لە گۆڕەپانەکەدا، دەم بە دەم هەموو پەرەسەندنەکان چاودێری دەکەن. هەر هەنگاوێک کە بە ئاراستەی ئامانجەکانمان بێت، بۆمان گرنگە. ئەو کۆمیسیۆنەی کە لە پەرلەمانی گەورەی وڵاتەکەمان دامەزراوە، بە شێوەیەکی چڕ بەردەوام دەبێت لەسەر کارەکانی. دوایین جار ڕۆژی پێنجشەممە، وەزیرانی داد و دەرەوەمان زانیاری پێویستان بە کۆمیسیۆن دا و ئێمەش پێشوازیمان لە شاندی دەم پارتی کرد. لەگەڵیان دیدارێکی زۆر بونیادنەر، ئەرێنی و ئومێدبەخش بە داهاتوومان ئەنجام دا. پەنا بە خوا لێکەوتەکانی ئەم دیدارەش لە ڕۆژانی داهاتوودا دەبینن".

سەرکۆماری ئەردۆغان گوتیشی: "پەنا بەخوا سەرەتا تورکیای بێ تیرۆر و دواتر دەگەینە ئاستی ناوچەیەکی بێ تیرۆر. لەگەڵ بەردەوامی ئەو هەنگاونان بەرەو ئەو ئامانجە ستراتیژانەمان، هەڵبەتە ئەو ڕاستییەش دەزانین کە، بەرە بەرە کە لە ئامانجەکە نزیک دەبینەوە، ئەوە هەم بارمان قورستر دەبێت و هەم هەوڵەکان بۆ تێکدانی دۆخەکەش زیاتر دەبێت. ئەوانەی کە نایانەوێت کێشەیەکی نیوسەدە لە تورکیا چارەسەر بکرێت، بە تایبەتیش ناپاکانی فەتۆ، خێراییەکی زیاتریان بەخشیوە بە ئۆپەراسیۆنەکانیان".

