سێرت
لە شارەوانی ڤەیسەلكارانی سەر بە قەزای بایكان لە پارێزگای سێرت چەند كەسێكی نەناسراو تەقەیان لە نووسینگەی ھەڵبژاردنی ئاك پارتی كرد.
بەپێی ئەو ئەو زانیاریانەی بە دەست كەوتوون سەعات 20:30 خولەكی شەوی رابردوو، چەند كەسێك قفڵی نووسینگەی ئاك پارتیان شكاند و تەقەیان كرد.
پاش ئەوەی دانیشتوانی گەرەكەكە ئاگاداری ئەو كارە بوون، كۆنترۆلی ئەو ئاگرەیان كرد كە بە ھۆی تەقەكردنەوە تەشەنەی سەندبوو. ھاوكات لافیتە و ئاڵا و دروشمەكانی نێو نووسینگەكە سووتان.
پاش رووداوەكە ھێزەكانی پۆلیس بەمەبەستی دەستگیر كردنی ئەنجامدەرانی کارەكە دەستیان كرد بە لیكۆلینەوە.
سەرۆكی ئاك پارتی لە ناوچەکە نیعمەتوڵڵا گۆنول بۆ ئاژانسی ئانادۆلو گوتی: "پاش ئەوەی دوێنێ دوای نوێژی مەغریب رۆشتمە ماڵەوە بەیانی ئاگادار كرامەوە كە ھێرشكراوەتە سەر بارەگاكە و پاشان ئاگریان تی بەرداوە".
ناوبراو بە توندی ئیدانەی ھێرشەكەی كرد و گوتی: "دڵگرانین بەرامبەر ئەم كردەیە، دەمانەوێ ھەڵبژاردنەكان بە شێوەیەکی دیموكراسی و لە كەشوھەوایەكی ئارامدا تێبپەرێت".