Ömer Koparan
01 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2024
عەزاز - AA
هێزە هاوبەشەکانی حەمزە و سولەیمان شا لە چوارچێوەی سوپای نیشتمانی سووریا لە باکووری وڵاتەکەیان بە شەکانەوە ئاڵای تورکیا پەیامی برایەتی ڕاگەیاند.
دوای ئەو ڕووداوانەی کە ناوچەکانی باکووری سووریای گرتەوە، سوپای نیشتمانی تورکیا ڕێکاری تایبەتی بۆ پاراستنی دامودەزگاکانی سەربازیی گرتە بەر.
هاوکات هێزە هاوبەشەکانی حەمزە و سولەیمان شا لە چوارچێوەی سوپای نیشتمانی سووریا بە بڵاوکردنەوەی تۆمارێکی ڤیدیۆیی کە تێدا ئاڵای تورکیا دەشەکێتەوە پەیامی برایەتیان ڕاگەیاند.
جێی ئاماژەیە حکوومەتی کاتی سووریا پێشتر لە ڕاگەیاندراوێکدا داوای کرد "لەو ناوچانەی کە بە فیداکاری سوپای تورکیا و سوپای نیشتمانی سووریا ئازاد کراون، پابەندی هیچ چەشنە هاندانێکی تێکدەرانە نەبن و هەوڵی سووتاندنی ماڵ و دامودەزگاکان نەدەن".
حکوومەتی کاتی سووریا هەروەها ڕایگەیاندووە: "حکوومەتی کاتی سوریا داوا لە گەلەکەمان دەکات کە لە ناوچە ئازادکراوەکاندا کە بە فیداکاری سوپای تورکیا و سوپای نیشتمانی سووریا ئازاد کراون، پابەندی هیچ چەشنە هاندانێکی تێکدەرانە نەبن کە هەوڵی سووتاندنی ماڵ و دامودەزگاکان نەدەن و ئەم هەوڵانە لە لایەن دوژمنانەوە بۆ زیانگەیاندن بە پەیوەندییەکانی تورکیا و سووریا ئەنجام دەدرێن و دژ بەو برا تورکانە ئەنجام دەدرێت کە خاکی سووریایان لە تیرۆر پاککردووەتەوە و بۆ گەلی سووریا هەوڵ دەدەن".