راگەیەندراوی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆنیا دەربارەی رووداوی کوشتنی حەوت کەسەکە
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆنیا: "هیچ سەرداوێک نییە بیسەلمێنێت هۆکاری نەژادی لە پشت شەڕەکەوە بووە".
Konya
کۆنیا- AA
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆنیا دەربارەی رووداوەکەی دوێنێ کە حەوت کەسی تیادا کوژرا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بۆ ئاشکرا کردنی هەموو لایەنەکانی رووداوەکە لێکۆڵینەوەی ورد دەستیپێکردوە و لە دوای پشکنینی شوێنی رووداوکەش تەرمەکان براونەتە پزیشکی دادوەری و دواتر رادەستی کەس و کاریان کراونەتەوە.
بەگوێری ئەنجامە سەرەتاییەکانی لێکۆڵینەوەکان ئەوە زانراوە کە هۆکاری رووداوەکە دوژمندارییەکی ١١ ساڵە بووە و لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢١دا بەهۆی شەڕی نێوان بنەماڵەکانەوە لێکۆڵینەوە لە ١٦ گومانلێکراو دەستیپێکردوە و شەشیان بە بەندکراوی دادگایی کراون تا ئێستاش دوو کەسیان لە زیندانن. هەروەها لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢١دا جارێکی دیکە شەڕ لە نێوان ئەو دوو بنەماڵەیەدا روویداوە و لێکۆڵینەوەکان لە ٢٠ گومانلێکراوی ئەو رووداوەش بەردەوامن.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆنیا لە میانەی راگەیەندراوەکەیدا جەختی لەوە کردوەتەوە هیچ سەرداوێک نییە بیسەلمێنێت هۆکاری نەژادی لە پشت شەڕەکەوە بووە، هەربۆیە لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەموو ئەو کەسانە دەستیپێکردوە کە ویستویانە رووداوەکە بەلاڕێداببەن.