Sezgin Pancar
19 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2023
مێرسین - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای مێرسین باشووری تورکیا، دوو گومانلێکراو بەتۆمەتی ئەندامێتی رێکخراوەکە دەستگیرکران.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکە، دەستیان بە هەڵمەت کرد بۆ ئاشکراکردنی چالاکییەکانی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و دۆزینەوەی سەرچاوە داراییەکانی رێکخراوەکە.
لەو چوارچێوەیەشدا، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ دوو گومانلێکراو دەرکرا کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت پارەیان بۆ ئەندامانی ئەو رێکخراوە گواستووەتەوە.
بەهاوکاری هێزی پۆلیسی تایبەت، ئۆپەراسیۆن کرایە سەر شوێنی مانەوەی گومانلێکراوەکان و هەردووکیان دەستگیرکران، هاوکات دەست بەسەر ژمارەیەک ئامێری دیجیتاڵی و بەڵگەنامەدا گیرا.
رێکارییەکانی ئاسایش لەبارەی گومانلێکراوان درێژەی هەیە.