دیمه‌نی دڵڕفێنی گوڵاڵه سووره‌كانی چیای ئاگری
پشكوتنی گوڵاڵه سووره له قه‌دپاڵه‌كانی چیای ئاگری، كه به‌رزترین چیای توركیایه و هێشتا به‌فر نیوه‌ی لوتكه‌ی چیاكه‌ی داپۆشیوه؛ دیمه‌نێكی دڵڕفێن و ناوازه‌ی به ناوچه‌كه به‌خشیووه.
Iğdır
ئیدر – AA
پشكوتنی گوڵاڵه سووره له قه‌دپاڵه‌كانی چیای ئاگری، كه به‌رزترین چیای توركیایه و به‌رزییه‌كه‌ی پێنج هه‌زار و ١٣٧ مه‌تره و به "میچی توركیا" ناسراوه و هێشتا به‌فر نیوه‌ی لوتكه‌ی چیاكه‌ی داپۆشیوه؛ دیمه‌نێكی دڵڕفێن و ناوازه‌ی به ناوچه‌كه به‌خشیووه.
له قه‌دپاڵه‌كانی چیای ئاگری چه‌ندین جۆر گژوگیا روواون و پشكوتنی گوڵاڵه سووره سه‌رنجی گه‌شتیاران و ئاره‌زوومه‌ندانی وێنه‌گرتنی بۆ خۆی راكێشاوه كه له شاری ئاگری و پارێزگاكانی ده‌وربه‌ره‌وه سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن.
مسته‌فا ئوتڵو كه بینگۆله‌وه هاتووه بۆ ناوچه‌كه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "هه‌رچه‌ند چوومه‌ته شوێنی هاوشێوه به‌ڵام ئه‌و سروشته دڵڕفێنه‌م له هیچ شوێنێ‌كی دیكه نه‌دیووه. وێڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵك دره‌نگ ئاشنای سروشتی دڵڕفێنی چیای ئاگری بوو به‌ڵام ناوچه‌كه جوانیی سروشته‌كه‌ی خۆی پاراستووه و ده‌ڵێی به‌هه‌شته".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن