دیاربکر.. پێنج خێزان لە ئێرانەوە بەشداریانکرد لە چالاکی دانیشتنی دایکان
دوای ئەوەی کۆمەڵێک دایک لە شاری دیاربەکر دەستیان دایە چالاکی دانیشتن لەبەردەم بارەگای هەدەپە، بەتۆمەتی رفاندنی منداڵەکانیان بۆ شاخ، لەگەڵ بەردەوامبوونی ناڕەزایەتییەکانیاندا، پێنج خێزانی تر لە ئێران چوونە نێو ریزی ناڕەزایەتییەکانەوە.
Diyarbakir
دیاربەکر - AA

ئەو کۆمەڵە دایک و خێزانەی کە لە سێی ئەیلوولەوە لەبەردەم بارەگای هەدەپە لە دیاربەکر دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی، تا ئێستا بەردەوامن لە چالاکی دانیشتن.
پێنج خێزانی تر لە ئێرانەوە کە منداڵەکانیان چوونەتە نێو باڵی ئێرانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەیە ناسراو بە پژاک، بەشداریان لە ناڕەزایەتییەکەدا کرد.
ئەو پێنج خێزانە کە لە ١٠ کەس پێکهاتوون، وێنەی منداڵەکانیان بەدەستەوەبوو چوونە بەردەم بارەگای هەدەپە لە دیاربەکر.
خێزانەکان بەشداریانکرد لە ناڕەزایەتی دایکان لە دیاربەکر.