توركيا, کۆڤید- ١٩

تورکیا.. ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە ١٢٧ ھەزار و ٩٧٣ کەس

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە چاکبوونەوەی ٩٨٩ کەسی دیکە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە تورکیا چاکبوونەتەوە گەیشتە ١٢٧ ھەزار و ٩٧٣ کەس.

Yıldız Aktaş, Abdullah Abdulmanaf Shukur  | 01.06.2020 - نوێکردنەوە : 02.06.2020
تورکیا.. ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە ١٢٧ ھەزار و ٩٧٣ کەس

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە چاکبوونەوەی ٩٨٩ کەسی دیکە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە تورکیا چاکبوونەتەوە گەیشتە ١٢٧ ھەزار و ٩٧٣ کەس.

بەپێی ئەو داتایانەی کە وەزارەتی تەندروستی تورکیا لە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە و وەزیری تەندروستیی ئەو وڵاتە، فەخرەدین کۆجا لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە و ئەمڕۆ ٣٥ ھەزار و ٦٠٠ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و ٨٣٩ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.

راشگەیەندرا کە لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٣٩ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٢٥ کەس گیانی لەدەستداوە، کۆی گشتی تووشبووەکان گەیشتە ١٦٣ ھەزار و ٩٤٢ کەس، کۆی گشتی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە چوار ھەزار و ٥٤٠ کەس.

لەلایەکی دیکەش وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەدین کۆجا لە تویتەر نووسیویەتی: "ژمارەی حاڵەتەکان بە شێوەیەکی پێشبینیکراوە. ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بە ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد ھەیە لە نزمبوونەوە دایە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın