Nazlı Yüzbaşıoğlu
14 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2022
ئەنقەرە-AA
تورکیا ئاشكرایكرد بەتەواوەتی سەرجەم ئەو بانگەشە بێبنەمایانەی کە لە راپۆرتی ساڵی ٢٠٢١ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا ھاتووە، رەتدەکاتەوە.
لەو راگەیەندراوەدا کە لە لایه‌ن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ھاتووە: "ئەو بانگەشە بێبنەمایانەی کە لە راپۆرتی ساڵی ٢٠٢١ی مافەکانی مرۆڤ له تورکیا کە لە رۆژی ١٢ی نیسانی ٢٠٢٢ لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، بە بێجێی دەبینین و بە تەواوەتی رەتیدەکەینەوە".
هه‌روه‌ها بە نیگەرانییەوە تیشكخراوهته سه‌ر باسنەکردنی ئەو بەرەنگاربوونەوەیهی كه تورکیا لە دژی پەکەکە/یەپەگە، فەتۆ، داعش و دهههكهپه-جه و ھەموو جۆرە تیرۆرێك بەڕێوەیدەبات لە راپۆرتەکەی ئەمریکا، و تێیدا ھاتووە: "سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌رجه‌سته‌یه‌ی كه ئاشكرامان كردووه، جێكردنه‌وه‌ی درۆكانی ئه‌نجامده‌ری ھەوڵی کودەتا ناپاكانهكهی ١٥ی تەمووز به‌وشێوه به‌رفراوانه له راپۆرته‌كه‌دا، ئه‌وه نیشان ده‌دات كه ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له‌وه‌ی ببێته ئامڕازی پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه‌ی كه چاوپۆشیی لێده‌كات. ھەروەھا چاوپۆشی كردن لە پەکەکە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستیی و جێكردنه‌وه‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه له ئاست پشتیوانییكردندان له گوتاری ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به تیرۆره‌وه هه‌یه، دیسان قبوڵ نه‌كراوه".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە راگەیەندراوەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە تورکیا لە راپۆرتەکانی پێشووشدا ئیرادەی خۆی بۆ پاراستن و پێشخستنی مافەکانی مرۆڤ بە تەواوەتی خستووەتەڕوو و تێیدا ھاتووە: "ھەماھەنگیمان لەگەڵ میکانیزمە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ، ستراتیژی چاکسازیی دادوەریی ساڵی ٢٠١٩ و پلانی کاری مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠٢١ تەنھا ئاماژەیەکی بەرجەستەیە بۆ ئەو ئیرادەیە".
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "بانگەواز له ئەمریکا دەکەین کە جەخت لە رابردووی خۆی لە بواری مافەکانی مرۆڤ بکاتەوە و کۆتایی بە ھاوبەشی لەگەڵ درێژەپێدەری گرووپە تیرۆریستییەکان بھێنێت کە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەگەڵیاندا بنیاتی ناوە".
ئەوەش ھاتووە: "تورکیا بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبێت لە پاراستن و گەشەپێدانی مافەکانی ھاووڵاتییانی خۆی و ئەو چەندین ملیۆن کەسەی دیکە کە میواندارێتی دەکات".