توركيا, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

توركيا.. ٦٣ هەزار و ٨٢ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٨٩ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٣٢٠ هەزار و ٧٨ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٦٣ هەزار و ٨٢ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ دەرچووە و ٢٨٩ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.

Barış Gündoğan  | 17.04.2021 - نوێکردنەوە : 17.04.2021
توركيا.. ٦٣ هەزار و ٨٢ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٨٩ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٣٢٠ هەزار و ٧٨ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٦٣ هەزار و ٨٢ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ دەرچووە و ٢٨٩ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.

"خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له ‌توركیا لەخۆده‌گرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه‌ بڵاوكرايەوە.

بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٢٠ هەزار و ٧٨ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٦٣ هەزار و ٨٢ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ دەرچووە و ٢٨٩ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٩١٥ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.

هەر بەپێی خشته‌كه‌، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی ٥٦ هەزار و ٥١٠ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووه‌وه‌كان بۆ سێ مليۆن و ٥٩١ هەزار و ٥٥٠ كه‌س بەرزبوويەوە‌.

بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٤٣ مليۆن و ١٤٨ هەزار و ٢٠٠ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە چوار مليۆن و ١٥٠ هەزار و ٣٩ حاڵه‌ت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٣٥ هەزار و ٣٢٠ حاڵه‌ت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە سێ هەزار و ٢٠٥ نەخۆشن.

بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٣ بووه‌. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٦،٧ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگه‌یشتووان لەسەدا ٦٨،٨ـه، رێژەى پڕبوونى قه‌ره‌وێڵه‌كانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٤،٩یه‌، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن نۆ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩یه‌.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın