توركيا.. لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٢٠٩ حاڵەتی تووشبوون و ٧٦ گيانلەدەستدان به كۆرۆنا تۆماركرا
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، دوو هەزار و ٢٠٩ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ٧٦ كەسی دیکە بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گيانيان لەدەستداوە.
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، دوو هەزار و ٢٠٩ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ٧٦ كەسی دیکە بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گيانيان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١٢٧ هەزار و ٦٥١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام، دوو هەزار و ٢٠٩ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧٦ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٥١١ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٣١٧ هەزار و ٥١٩ کەس بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٣ مليۆن و ٤٧٨ هەزار و ٤٥٢ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣٦٦ هەزار و ٢٠٨ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە نۆ هەزار و ٩٥٠ حاڵهت.
هاوكات، ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٣٨ هەزار و ٧٣٩ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٨٢٧ نەخۆش.
بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەهەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٥ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان سەدا ٥٠،٨ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان سەدا ٦٧،١ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد سەدا ٣٣،٤ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٩ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن سەدا ٩٩،٧يـه.
- " تاوەكو ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە و كەيسە چالاكەكان كەمنەكەينەوە سەركەوتوو نابين".
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان، رايگەياندووە: "ئەمڕۆ دوو هەزار و ٢٠٩ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە. ژمارەى ئەونەخۆشانەمان كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە بۆ هەزار و ٨٢٧ بەرزبووەتەوە. تاوەكو ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە و كەيسە چالاكەكان كەمنەكەينەوە سەركەوتوو نابين. يەكبوون لە بەرەنگاربوونەوە بە پابەندبوونى بێ جياوازييەوە تێدەپەڕێت. با خۆمان لە دژى پەتاكە رێكبخەين".