Yıldız Aktaş
04 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، دوو هەزار و ٣٩١ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ٧٧ گيانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆناى نوێ (COVID-19) تۆماركراون.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١٤٤ هەزار و ٤١٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام، دوو هەزار و ٣٩١ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧٧ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٨٤١ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٣٣٠ هەزار و ٦٦٥ کەس بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٤ مليۆن و ٥٥٤ هەزار و ٩٢٣ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣٨٤ هەزار و ٥٠٩ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ١٠ هەزار و ٥٥٨ حاڵهت.
هاوكات، ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٤٣ هەزار و ٢٨٦ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە دوو هەزار و ٤٦٤ نەخۆشە.
بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەهەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٧ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان سەدا ٥١،٧ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان سەدا ٦٨،٥ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد سەدا ٣٢،٩ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ١٠ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن سەدا ٩٩،٧يـه.
- "با كارمەندانى تەندروستى ماندوو نەبن"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان نووسیوویەتی، "ئەمڕۆ دوو هەزار و ٣٩١ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە. ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيرە گەيشتووەتە دوو هەزار و ٤٦٤ نەخۆش. كۆنترۆڵكردنى پەتاكە بەبێ كەمكردنەوەى بەريەككەوتن ناكرێـت. با كارمەندانى تەندروستى ماندوو نەبن. بۆ پاڵپشتييان بەريەككەوتن كەمبكەنەوە. پاقژكەرەوەى بەكاربهێنن. دەمامك ببەستن".