Özcan Yıldırım
22 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (MiT) لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی گارە باکووری عێراق، بەناو بەرپرسی پەیوەندییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە، ئەمرە شاهین-ی لە چالاکی خست.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بەدەستهاتوون، میت بۆی دەرکەوتووە شاهین کە ناوی نهێنیی رۆدی-یە و ئەو بەرنامانەی نووسیوە کە لە سیستەمی پەیوەندییەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بەکارهێنراون، چووەتە ناوچەی گارە باکووری عێراق.
دیاریی کرا شاهین کە ژێرخانی پەیوەندییەکانی رێکخراوەکەی دامەزراندووە و بەرپرسی پەیوەندییەکان بووە، کاری لەسەر شێوازەکانی پەیوەندییە نهێنیییەکانی رێکخراوەکە کردووە.
لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی میتدا، شاهین لەگەڵ پاسەوانەکەی لە چالاکی خرا.
لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا، گورزێکی توند لە ژێرخانی پەیوەندییەکانی رێکخراوەکە درا.
ئەو تیرۆریستە کە بەرپرسی ژێرخانی پەیوەندییەکانە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە چووەتە ناو رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە.
شاهین دوای چوونی ناو ئەو رێکخراوە لە گوندەوارەکانی پارێزگای شرنەخ دژبە هێزە ئەمنییەکان بەشداریی لە کردەی تیرۆریستیی جۆراوجۆردا کردووە و لە ساڵی ٢٠١٩دا چووەتە عێراق.
دیاریی کراوە ناوبراو بەرپرسی یەکەی هاککردن بووە و پەرەی بە شێوازەکانی پەیوەندیی کۆدکراو داوە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە لەلایەن ئەندامانی رێکخراوەکەوە بەکار دەهێندرێت.