Cüneyt Çelik,Ali Çelik,Günay Nuh,Yunus Hocaoğlu
30 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2022
قەرس - AA
لە پارێزگاکانی ئەردەخان و قەرس باکووری رۆژهەڵاتی تورکیا، بەفربارین دەستی پێ کرد.
شەوی رابردوو لە پارێزگای قەرس بەفربارین بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوام بوو و ناوەندی پارێزگاکەی سپیپۆش کرد.
هاووڵاتییانی قەرس لە بەیانیدا بەفری کەڵەکەبووی سەر ئۆتۆمبێلەکانیان پاک کردەوە و تیمەکانی شارەوانیش لە بەرزاییەکان دەستیان بە راماڵینی بەفری سەر رێگاکان کرد.
لە شارۆچکەی ساریکامیش، بەفرباری و لە ناوەندی خلیستکێنەی جەبەلتەپە ئەستووری بەفرەکە گەیشتە ١٥ سانتیمەتر.
هاووڵاتییەکی شارەکە بەناوی فاتیح جەنگیز گوتی: "هەموو شوێنێک سپیپۆش بووە، هێواش هێواش زستان دێت، پشت بە خوا وەرزێکی جوان دەبێت".
بەشێک لە ئاژەڵدارەکانیش هەوڵیاندا مەڕ و بزنەکانیان لەو ناوچانە بلەوەڕێنن کە بەفرێکی کەمیان لێباریوە.
- ئەردەخان
بە هەمان شێوە لە پارێزگای ئەردەخان-یش بەفربارین دەستی پێ کرد.
لە بەیانیدا بەهۆی بارینی بەفر بە شێوەی پچڕپچڕ هەموو لایەک سپیپۆش بوو.
پلەکانی گەرمی لە شەودا بۆ سێ پلەی ژێر سفر دابەزین.
- سەرما لە ئەرزەڕۆم
لە شاری ئەرزەڕۆم باکووری رۆژهەڵاتی تورکیاش پلەکانی گەرما بۆ سفر پلە دابەزین و بەوهۆیەشەوە جامی ئۆتۆمبێلەکان، درەخت و کورسی سەر شەقامەکان، بەستی.
بەهۆی هەوای ساردیشەوە بەشێک لە شەقام و کۆڵانەکان بەستنی و چیاکانی دەوروبەری شارەکەش بە بەفر داپۆشران.