Anıl Aydın,Günay Nuh,Fırat Atmaca
09 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2024
ئەردەخان/ئاگری - AA
لە ناوەندی پارێزگای ئەردەخان و ناوچە بەرزەکانی پارێزگای ئاگری بەفر باری.
کاتەکانی بەیانی، بارینی بەفر لە پارێزگای ئەردەخان کاریگەر بوو، بەو هۆیەشەوە ناوەندی پارێزگاکە و قەزاکانی بەرگی سپیان پۆشی.
بۆ ڕێگریی کردن لە داخرانی ڕێگای ناوچە بەرزەکان بە بەفر، تیمە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە کار کرد.
هاوکات منداڵان کە دڵخۆش بوون بە بەفر بارینەکە، بەجۆشوخرۆشەوە یاریان لە ناو بەفرەکەدا دەکرد.
- ئاگری
بارینی بەفر لە ناوچە بەرزەکانی پارێزگای ئاگری کاریگەر بوو.
شارەکە کە ڕووبەڕووی شەپۆلێکی توندی سەرماوسۆڵە بووەتەوە، سەرڕووی ئاوی چەمەکانی بەستوویەتی.
بە درۆن دیمەنی چەم و شاخەکانی پارێزگاکە گیرا کە بەستوویانە و بە بەفر داپۆشراون.