Selma Kasap
09 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "یەکێک لە بوێرانەترین ھەنگاوەکانمان کە لەبارەی تەکنەلۆجیاوە ناومانە، سیستمی وەبەرھێنان و ھاندان لەسەر بنەمای پڕۆژە. لەم پاکێجەدا چەندین ئامانجمان ھەیە لەوانە، کەمکردنەوەی جیاوازیی بواری بووژانەوەی نێوان ناوچەکان و دەستەبەرکردنی بووژانەوەی ناوچەیی. ئەم پاکێجە گوژمەی ١٣٥ ملیاری بۆ تەرخانکراوە و ٣٤ ھەزار ھەلی کاری راستەوخۆ و ١٣٥ ھەزار ھەلی کاری ناڕاستەوخۆی رەخساندووە".
بینالی یڵدرم گوتی: "پێکەوە لەگەڵ گەلەکەماندا ساڵی ٢٠١٨ دەکەینە ساڵی بەرھەمھێنان و وەبەرھێنان و ساڵی ٢٠١٩ دەکەینە ساڵی بازدان".
یڵدرم گوتیشی: "(سیستمی وەبەرھێنان و ھاندان لەسەر بنەمای پرۆژە) کاتێک ئەم پرۆژانە کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە، کورتھێنانی جارییمان ٢٥ ملیار بۆ بەرژەوەندیی ئێمە دەگۆرێت".