Muhammed Nuri Erdoğan
09 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
کاتژمێر ٢٢:٢٠ خوولەک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.١ پلە شارۆچکەی نورهاک سەر بە پارێزگای قەهرەمان مەڕەش'ی هەژاند.
بە پێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی فەرمی سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (AFAD) بڵاو کراوەتەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.١ پلەی ڕیختەر کە ناوەندەکەی شارۆچکەی نورهاک بووە، ڕووی داوە.
بە پێی هەواڵەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٦.٩٧ کیلۆمەتری کاکڵی زەوی ڕووی داوە.