بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر باڵکئەسیری هەژاند
Ankara
ئەنقەرە - AA
کاتژمێر ٠٧:١٦ خولەک بە کاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر، لە قەزای سندرگی سەربە پارێزگای باڵکئەسیر ڕوویدا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد)دا بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر تۆمارکراوە، کە چەقەکەی قەزای سندرگە.
ئاماژە بەوە کرا کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٢،٩ کیلۆمەتر ڕوویداوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
