باڵیۆزی تورکیا لە عێراق: "رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە هەڕەشەیە بۆسەر ناوچەکە و بە تێپەڕبوونی کات هەڕەشەکانی زیاتر دەبێت"
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، فاتیح یڵدز: "رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە هەڕەشەیە بۆسەر ناوچەکە، بە تێپەڕبوونی کات هەڕەشەکانی زیاتر دەبێت".
Arbil
هەولێر AA
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، فاتیح یڵدز رایگه‌یاند: "رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە هەڕەشەیە بۆسەر ناوچەکە، بە تێپەڕبوونی کات هەڕەشەکانی زیاتر دەبێت".
فاتیح یڵدز بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، فاتیح یڵدز سەردانی هەریەک لە سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، ئایدن مەعروف-ی کرد.
لە کۆتایی سەردانەکەشیدا بۆ هەرێمی کوردستان فاتیح یڵدز سەردانی بارەگای بەرەی تورکمانی عێراقی کرد لە هەولێر و لەلایەن بەرپرسانی بەرە لە هەولێر پێشوازی لێ‌کرا، دواتریش بۆ میدیاکان دوا و رایگەیاند: "ئەم سەردانەمان بۆ هەولێر بەمەبەستی ماڵئاوایی‌کردن و کۆتاییهێنان بوو بە ئەرکەکەمان وەک باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، چاومان بە هەریەک لە سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، ئایدن ئایدن مەعروف کەوت".
فاتیح یڵدز راشیگەیاند "لە دیدارەکانماندا بەرپرسانی هەرێمی کوردستان وێرای سەرەخۆشیکردنیان لە شەهیدبوونی سەربازێکمان لە هێرشەکەی هەفتەی رابردووی سەر باشیک نیگەراییان لەو بارەیەوە دەربڕی، هەموو لایەکمان جەختمان لەوەکردەوە ئەم رووداوە هیچ کاریگەرییەکی نابێت لەسەر پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا".
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق گوتیشی: "هەرێمی کوردستان بەشێکی گرنگی عێراقە و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ تورکیا هەیە، تورکیاش بایەخێکی زۆر دەدات بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لە قۆناغی داهاتووشدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق زۆر باشتر دەبن و بەرەو چارەسەری کێشەکانیان دەچن، ئەمە لە روانگەی تورکیا وەک پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان زۆر بە ئەرێنی دەبینین پێشمان وایە کاریگەری باشی لەسەر پەیوەندییەکانی هەردوولامان دەبێت و پێمان وایە چارەسەری هەموو گرفتێک دیالۆگە و هەموو لایەک هاندەدەین بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەن".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باڵیۆزی تورکیا لە عێراق فاتیح یڵدز، باسی لە رێککەوتنی نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی شنگال کرد و رایگەیاند: "ئێمەش هاوشێوەی هەرێمی کوردستان لەو بروایەداین کە ئەم رێککەوتنە وەک پێویست و بە شێوەیەکی جددیی جێبەجێ نەکراوە، جێبەجێکردنی ئەم رێککەوتنە بەمانای دەرکردنی پەکەکەیە لە شنگال، هەروەها هەموو ئەو هێزە بیانیانەی لە شنگال هەن و بەو شێوەیە شنگال دەگەڕێتەوە بۆ خاوەنە راستەقینەکەی خۆی، ئەمەش دەبێتە هۆی سەقامگیری لە ناوچەکە".
فاتیح یڵدز له‌باره‌ی چالاكییه تیرۆریستییه‌كانی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه په‌كه‌كه لێره چ جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی درووستكردووه، بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر خۆشگوزه‌رانی و ئاسایش، له هه‌رێم رۆژ له دوای رۆژ هۆشیاریی زیاتر ده‌بێت".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ئێمه پێمانوایه كه پێویسته له ته‌واوی هه‌رێم ئه‌و هۆشیارییه درووست ببێت. چونكه له ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ست به دۆخه‌كه ناكرێت، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر هۆشیارییه‌كه هه‌بێت ئه‌وا ده‌ره‌نجامی ده‌بێت، پێویسته ژماره‌یه‌ك هه‌نگاوی دیارییكراو بهاوێژرێت. باس له دۆخێك ده‌كه‌ین كه له ئه‌نجامی خواستێك بۆ نه‌هاویشتنی ئه‌و هه‌نگاوانه، هاتووه‌ته ئاراوه".
یڵدز جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ بەرپرسانی هه‌رێمی كوردستان، جارێكی دیكه تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر پێویستیی پته‌ویی هێشتنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی دیالۆگ له‌نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌دا.
لە کۆتایی قسەکانیشیدا فاتیح یڵدز جەختی لەوەکردەوە کە پەیوەندییەکانی هەولێر و ئەنقەرە زۆر چڕ و تەندروستە و گوتی: "پێویستمان بەوەیە ئەو پەیوەندییانە بەباشی بمێنێتەوە و بە پتەوتریشی بکەین".
بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە دیدارەکانیان لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، فاتیح یڵدز، سوپاسیان کرد بۆ ئه‌و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ى له ماوه‌ى ئه‌ركه‌كانيدا له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى عێراق پێشكه‌شى كردووە، هيواشیان خواست په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى رێز و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و دراوسێيه‌تيى باش له هه‌موو روويه‌كه‌وه به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت، هیوای سەرکەوتنیشیان بۆ خواست لەو ئەرکە نوێیەی دەیگرێتە دەست.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن