توركيا

بارینی بەفر، سەرما و زوقم لە قەرس، کاریگەری نەرێنییان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروست کرد

Cüneyt Çelik, Hüseyin Demirci  | 31.10.2025 - نوێکردنەوە : 31.10.2025
بارینی بەفر، سەرما و زوقم لە قەرس، کاریگەری نەرێنییان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروست کرد

Kars

قەرس - AA

بارینی بەفر و سەرما& لە قەرس، کاریگەری لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروست کردووە.

بەهۆی بارینی بەفر لە بەرزاییەکانی شارەکە، گوندەکانی ناوچەکە بەرگی سپیان پۆشی و، ئەمەیش دیمەنێکی جوان و قەشەنگی بە گوندی بۆرلوک بەخشی.

بەهۆی کاریگەری سەرما، لە ناوەندی شارەکە ئۆتۆمبێل و ڕووەکەکان زوقمیان گرت.

لە قەزای ساریکامیش کە پلەی گەرما لە شەودا دابەزی بۆ شەش پلە ژێر سفری سەدی، جامی ئۆتۆمبێلەکان بەستیان و ڕووەکەکان زوقمیان گرت. ژمارەیەک لە هاووڵاتیان بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکانیان لە بەستن بە بەتانی و فەرش دایانپۆشین.

ناوچەی ئاجیسو کە پێنج کیلۆمەتر لە قەزاکە دوورە، ئاوی ڕووبارە بچووکەکان بەستی و، چیاکانی سوپهان و کۆسە ڕەنگی سپیان پۆشی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın