Muhammed Nuri Erdoğan
28 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا، دەستگیرکردنی عەقیدی پێشووی، شابان دەمیرئاسڵان-ی لە ئاکسارای ڕاگەیاند، کە هەڵاتوویەکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی فەتۆیە و لە دۆسیەی هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزدا سزای زیندانی هەتا هەتایی بۆ دەرکراوە.
یەرلیکایە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە شابان دەمیرئاسڵان کە لە کاتی هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزدا لە فەرماندەیی خوێندنگەی تۆپخانە و مووشەک کاری کردووە و سزای زیندانی هەتا هەتایی بۆ دەرکراوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ئاکسارای لەو خانووەی خۆی حەشاردابوو دەستگیرکراوە و، گوتی: "عەقید شابان دەمیرئاسڵانی فەتۆ لە دۆسیەی ٣٢٨ تۆمەتبارەکەی کردەکانی هەوڵی کودەتا ناپاکەکەی ١٥ی تەمووزدا لە فەرماندەیی خوێندنگەی تۆپخانە و مووشەک و لیوای ٥٨ی تۆپخانەی پۆڵاتڵی، دەستگیرکراوە و ڕادەستی دادگا کراوە".