توركيا

ئەردۆغان:"چاوەڕێ دەکەین ئەمریکا لە هەوڵەکانماندا دەربارەی ناوچەی ئارام پاڵپشتمان بێت

ئەردۆغان: "چاوەڕێ دەکەین لە ئەمریکا کە لە بەرەنگاریەکەمان دژبە تیرۆر و لە هەوڵماندا بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام کە تیایدا پەنابەران بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان لە پاڵماندا بن".

10.09.2019 - نوێکردنەوە : 10.09.2019
ئەردۆغان:"چاوەڕێ دەکەین ئەمریکا لە هەوڵەکانماندا دەربارەی ناوچەی ئارام پاڵپشتمان بێت

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ئیدی محاڵە وڵاته‌كه‌مان باوه‌ش بکاتەوە بۆ شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆچ له‌ سووریاوه‌".

 ''له‌گه‌ڵ تره‌مپ-ی دۆستمدا بابه‌تی ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كانی رێككه‌وتنی بازرگانی ئازادمان هێنایه‌ به‌ر باس. له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانمان له‌ نزیكترین كاتدا ده‌ست به‌ كاره‌كان ده‌كه‌ن''.
  ''هیوادارین كۆمپانیای زیاتری ئه‌مریكی له‌ وڵاته‌كه‌ماندا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن. ئاماده‌ین پشتیوانی پێویستی هه‌ر كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی بكه‌ین كه‌ دێنه‌ وڵاته‌كه‌مانه‌وه‌''.
  "ناردنی نزیكه‌ی 50 هه‌زار بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی سه‌ربازی بۆ تیرۆریستان له‌ سووریا، ئێمه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كی جددی نیگه‌ران كردووه‌".

 "(لە ئەمریکا) چاوەڕێ دەکەین کە لەبارەی بەرەنگاریمان دژبە فەتۆ کە لە ١٥ی تەمووزدا هێرشیانکردە سەر دیموکراسی تورکیا لە نزیکەوە هاریکارمان بن. ئێستا ئەم سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی لە پێنسیلڤانیایە لەنێو زەویەکی ٤٠٠ دۆنمیدا، لەگەڵ سەرجەم تیمەکەیدا دەژی و ئیدارەی ١٦٠ وڵاتی جیهان دەدات و ئاراستەیان دەکات".




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın