توركيا

ئەردۆغان گفتوگۆی لەگەڵ ئەو کۆماندۆیانە کرد کە بەشداریان لە ئۆپەراسیۆنی عەفرین کردووە

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئەو بەرەنگارییەی لە عەفرین کراوە لە یادگارییەکانمان جێگەیەکی لەبیر نەکراو دەبێت".

Abdullah Shukur  | 20.01.2019 - نوێکردنەوە : 21.01.2019
ئەردۆغان گفتوگۆی لەگەڵ ئەو کۆماندۆیانە کرد کە بەشداریان لە ئۆپەراسیۆنی عەفرین کردووە

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون گفتوگۆی لەگەڵ ئەو کۆماندۆیانە کرد کە بەشدارییان لەو ئۆپەراسیۆنەدا کردووە.

وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار و فەرماندەکانی سوپای تورکیا بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لە شاری ھاتای لەگەڵ ئەو کۆماندۆیانە کۆبوونەوە کە بەشدارییان لەو ئۆپەراسیۆنەکەدا کردووە.

لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێک لە لایەن وەزیری بەرگریی تورکیا لەو شوێنە، ئەردۆغان بە تەلەفۆن پەیوەندی بە ئاکارەوە کرد و گوتەیەکی پێشکەش بەو کۆماندۆیانە کرد.

ئەردۆغان لە گوتەکانیدا لەبارەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی عەفرین گوتی: "ئەمانە ھەرگیز خەباتی ئێمە لە عەفرین راناگرێت. لە عەفرین و جەرابلوس، ھەروەھا لە ئەلباب ئەم قۆناغەی ئێمە بەبێ وەستان بەردەوام دەبێت. سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد دەست لەناو دەست درێژە بەو خەباتە دەدەن".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئەو بەرەنگارییەی لە عەفرین کراوە لە یادگارییەکانمان جێگەیەکی لەبیر نەکراوی دەبێت".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın