Kaan Bozdoğan
24 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2023
بورسا - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان مزگێنی بەو کاسبکارانە دا کە خوازیاری نوێکردنەوەی ئۆتۆمبێلە بازرگانییەکانیانن و گوتی: ''کاسبکارانمان کە بە تاکسی، مینیپاس، پاس و بارهەڵگر کاری گواستنەوە و گەیاندن دەکەن لە کاتی نوێکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان بە هەمان جۆر، پارەی باجی گومرکی نادەن".
ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی کەمپی پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی پاتری "SIRO" لە گەملیک لە مەیدانی دموکراسیی ١٥ی تەمووز گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا باسی لەوە کرد کە مارکەی ناوخۆیی و نیشتمانیی "Togg" تەنها مارکەیەکی ئۆتۆمبێل، یان دامەزراوەیەک نییە تەنیا کارگەیەکی ئۆتۆمبێل بێت، بەڵکو لە هەمان کاتدا بە دیزایین و بەرنامەسازییەکەی و چارەسەری وزەی خاوێن هەڵمەتێکی تەکنەلۆجییە.
سەرکۆماری تورکیا باسی لەوە کرد کە ئەم کارگەی باتریەش کە بەردی بناغەکەی دادەنرێت گرنگترین بەشی ئەم وەبەرهێنانەیە.
سەرکۆماری تورکیا هەروەها باسی لەوە کرد کە لێخۆشبوونی باج ئەوانەش دەگرێتەوە کە لە ماڵەکانیاندا بەرهەم دروست دەکەن و لەڕێگای ئینتەرنێتەوە دەیفرۆشن و سنووری لێخۆشبوون لە ٣٢٠ هەزار لیرەوە دەگەیەننە ٧٠٠ هەزار لیرە و گوتی: ''کاسبکارانمان کە بە تاکسی، مینیپاس، پاس و بارهەڵگر کاری گواستنەوە و گەیاندن دەکەن لە کاتی نوێکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان بە هەمان جۆر، پارەی باجی گومرکی نادەن".
گوتیشی: ''لەئێستادا، ٨٣٧ هەزار کاسبکارمان سوودمەندن لە لێخۆشبوونی باجی داهات، هەروەها باجی بەهای زیادکراویش نادەن''.
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە تەنها بە زەکاتی ئەو وەبەرهێنانەی لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا لە وڵاتەکەیاندا بەدەستیان هێناوە، پێش خەیاڵەکانی رکابەرەکانیان دەکەون و گوتی: ''بای بای کەمال ئاوا بە فرێدانی قسە نابێت. لە قاچاغچییانی ماددەی هۆشبەر و هیرۆین پارە دەست ناخرێت. شتی وا نابێت''.
گوتیشی: "سپاردنی ئاسایش و ئارامی و بوژاندنەوەی وڵات بەو کەسانەی کە هێشتا نەیانتوانیوە لەنێوان خۆیاندا بگەنە رێککەوتن، جیاوازی نییە لەگەڵ بەیەکەوەدانانی ئاگر و باروت".
سەرکۆمار ئەردۆغان سووربوونی خۆی راگەیاند لەبارەی دابەزاندنی رێژەی هەڵئاوسان لە وڵاتەکەیدا بهشێوهیهكی ههمیشهیی بۆ تاك خانهیی.
سەرکۆماری تورکیا سەبارەت بەو غازی سروشتیی دەریای رەش رایگەیاند: ''بەو دەستکەوتەی لەم غازەوە دەست دەکەوێت کە بەهای یەدەگەکەی ٥٠٠ ملیار بۆ یەک تریلیۆن دۆلارە، وەبەرهێنان لە وڵاتەکەماندا دەکەین''.
ئەردۆغان ئەوەشی خستەڕوو کە لێپێچینەوە لە چاوچنۆکەکان دەکەن کە لە پشت بەرزبوونەوەی لەڕادەبەدەری نرخەکانەوەن کە پەیوەندییان بە تێچووی بەرهەمهێنانەوە نییە.