توركيا, سياسەت

ئەردۆغان: "پاراستنی شکۆی قودس ئەرکی سەر شانی هەموو موسوڵمانێکە"

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب رایگەیاند کە وڵاتەکەی وەک هەمیشە پشتیوانی لە قودس و دۆزی فەڵەستین دەکات و دەیەوێت بەزووترین کات تەواوی فشار و پەلامارەکان بۆسەر قودس و فەڵەستینییەکان بوەستێندرێن.

Zafer Fatih Beyaz  | 13.05.2021 - نوێکردنەوە : 13.05.2021
ئەردۆغان: "پاراستنی شکۆی قودس ئەرکی سەر شانی هەموو موسوڵمانێکە"

Ankara

ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی وەحدەدین لە شاری ئیستانبوڵ میوانداری دایکانی دیاربەکر-ی کرد کە لە بەردەم مەڵبەندی سەرەکی هەدەپە لە شاری دیاربەکر ئێشکیان گرتوە و داوای گەڕاندنەوەی جگەرگۆشە رفێندراوەکانیان دەکەن.

ئەردۆغان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەشێک لە گوتەکانی ناو میواندارییەکەی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی: "بەرگریکردن قودس لەپاڵ دانیشتوانی ئەو شارەدا ئەرکی سەر شانی سەرجەم موسوڵمانان و هەموو ئەوانەیە کە لە شاری مەککە بە دەوری کەعبە تەواف دەکەن و لە شاری مەدینە زیارەتی گۆڕی پێغەمبەرمان (د.خ) دەکەن. وەستانەوە لە دژی ئەم پەلامارانە ئەرکی سەرشانی هەر موسوڵمانێکی ئیستانبوڵ، دیاربەکر، بەغداد، قاهیرە، ئیسلامئاباد، جاکارتا، کوالالامپوور، باکو و سەرای بۆسنا-یە".

سەرکۆماری تورکیا، باسی لەوەش کردوە کە وڵاتەکەی وەک هەمیشە پشتیوانی لە قودس و دۆزی فەڵەستین دەکات و دەیەوێت بەزووترین کات تەواوی فشار و پەلامارەکان بۆسەر قودس و فەڵەستینییەکان بوەستێندرێن.

ئەردۆغان، نوسیویشیەتی: "داوا لە هەموو جیهان بەگشتی و وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەتی دەکەین، دژ بەو هێرشانەی دەکرێنە سەر مزگەوتی ئەقسا و فەڵەستینییەکانی قودس، هەڵوێستی جددی بنوێنن. پاراستنی شکۆی قودس ئەرکی سەر شانی هەموو موسوڵمانێکە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın