Enes Kaplan
07 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی رێوڕەسمی ناساندنی بیمەی تورکیا گوتەیەکی پێشکەش کرد و باسی لەو رێوشوێنانە کرد کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا گیراونەتەبەر و رایگەیاند "لەبری بڕیاری نالۆجیکی و بەپەلە کە تیایدا خەرجییە داراییەکان لەبەرچاونەگیرابن، بەشێوەیەکی هێمنانە قۆناغی پەتای کۆرۆنامان بەڕێوەبرد".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ئەو لایەنانەیشەوە دوا کە دژایەتی تورکیا دەکەن و گوتی: "به درێژایی مێژوو ئه‌وانه‌ی نه‌یانتوانیووه له رێگای دیپلۆماسی، به‌رگری و سه‌ربازی شكستمان پێ بهێنن، هه‌میشه په‌نایان بردووه‌ته به‌ر بژارده‌ی ئابووری".
سەرکۆماری تورکیا جەختی لەوەیش کردەوە کە مەحاڵە تورکیا بگەڕێتەوە بۆ ئەو رۆژانەی دووچاری رەوشێکی خراپی ئابووری بووبوو و گوتی: "بەهیچ شێوەیەک رێگە بەو کەسانە نادەین کە لە پشتی دەرگا داخراوەکانەوە مامەڵە لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی دەکەن، تورکیا بگەڕێننەوە بۆ سەردەمی پێشوو".
رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ سەرکەوتن بەسەر پەتای کۆرۆنادا پەیامێکی ئاراستەی گەلەکەی کرد و گوتی: "وەرن با پێکەوە ئەم قۆناغە تێبپەڕێنین. واز بێنن لە ئاهەنگ، گردبوونەوە و رێکخستنی گەشت و خوانی بەکۆمەڵ".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەیش دا کە بە هاوکاری هەمووان، تورکیا بەسەر پەتای کۆرۆنادا سەردەکەوێت و رایگەیاند "له سه‌رده‌می ئه‌م په‌تایه‌دا وڵاته‌كه‌مان له بواری ئابووریشدا وه‌ك بواره‌كانی دیكه به به‌هێزییه‌وه رزگاری ده‌بێت. له پێناو ئه‌مه‌دا ته‌واوی تاكه‌كانی گه‌له‌كه‌مان پێویسته ره‌چاوی رێوشوێنه‌كانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بكه‌ن".