Ahmet Alp Özden
01 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: " دەستووری نوێی تورکیا کە ئەگەر بکرێت بە ڕێکەوتنی هەموو لایەک پەسەند بکرێت، باشترین دیارییە کە دەتوانین لە ساڵی ٢٠٢٣ بیدەین بە گەلەکەمان".
له میانی به‌شداریكردن له پێنجه‌مین ساڵی ٢٧ه‌مین خولی په‌رله‌مانی توركیا سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئەردۆغان له‌باره‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی توركیا گوتی: "دەستووری نوێی تورکیا کە ئەگەر بکرێت بە ڕێکەوتنی هەموو لایەک پەسەند بکرێت، باشترین دیارییە کە دەتوانین لە ساڵی ٢٠٢٣ بیدەین بە گەلەکەمان".
ئەردۆغان ستایشی رۆڵی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد و گوتی: "هاوشێوەی سەدەی رابردوو، لە ناخی دڵمەوە لەو بڕوایەدام کە پەرلەمانەکەمان لە سەدەی داهاتووشدا هەر بەو شێوەیە رۆڵی دەبێت. بڕیاری ئێمە بۆ پێشکەشکردنی پڕۆژەی رێکەوتنامەی کەشوهەوای پاریس بە پەرلەمان، یەکەمین دیاریی پەرەپێدان بە شۆڕشی سەوزی ئێمەیە".
ئەردۆغان جه‌ختی له‌وه‌یش كرده‌وه كه بۆ هیچ کام لە ئه‌وان جگە لە تورکیا، نیشتمان و دەوڵەت، داهاتوویەک نییە، هەرگیز نابێ لەبیری بکەن کە بە دابەشکراوی ناتوانن گەشە بکەن و بەهێز ببن.
سه‌ركۆماری توركیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یەدەگی بانکی ناوەندی توركیا کە هەندێک کەس بەردەوام پرسیاری لێدەکەن، گەیشتووەتە ١٢٢ ملیار دۆلار و گوتی: "بۆ ئێمە زۆر گرنگە کە گەشەسەندنی ئێمە، کوالیتی، سەقامگیری، دادپەروەریی و دابەشکردنی دادپەروەرانەی داهاتی گەرەنتی کردبێت و دەرفەتی کاری بۆ گەنجان رەخساندبێت. لەو باوەڕەدا کە لە سایەی توانای کەرتی تایبەت و سیاسەتی ئابوورییمان، ئەمجارە هیچ کەم و کورتییەکە لە بوودجەماندا نامێنێت".
ئەردۆغان سه‌باره‌ت به پرسی كوردیش گوتی: "پرسی کورد کە بە رواڵەت لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی و لایەنەکانی دیکەوە جار‌و بار دێتە بەر باس، بە هەموو رەهەندەکانییەوە لە ماف و ئازادییەکانەوە، چارەسەرمان کردووە. وه‌ك چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌مان كردووه به هه‌مان شێوه‌یش ده‌مامك له رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌وانه‌یش هه‌ڵده‌ماڵین كه ده‌یانه‌وێت نان و پیواز به ناوی پرسی كورده‌وه بخۆن. خۆڕاگری سه‌ركه‌وتووانه‌ی دایكانی دیاربه‌كریش بۆ خستنه رووی رووی راسته‌قینه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی و درێژكراوهكانیان نموونه‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌مه‌یه. لێره‌وه جارێكی دیكه سڵاو بۆ دایكانی دیاربه‌كر ده‌نێرم".