Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal
23 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە گوتارێکدا کە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان پێشکەشیکرد، روونکردنەوەی گرنگی سەبارەت بە کوژرانی رۆژنامەوانی سعوودیی، جەمال خاشقچی دا.
لە گوتارەکەیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان بانگەوازی لە حکوومەتی سعوودیە کرد و رایگەیاند: "داواکاریی من ئەوەیە کە ١٨ کەسەکە لە ئیستانبوڵ دادگایی بکرێن".
هەروەها گوتی: "ده‌بینرێت كه له كوشتنی جه‌مال خاشقچیدا پلان و ئاماده‌كاریی هه‌بووه. ئەو بەڵگە و زانیارییانەی کە تا ئێستا دەرکەوتوون ئەوە دەردەخەن کە جەمال خاشقچی بووەتە قوربانیی تاوانێکی وەحشییانە".
راشیگەیاند: "ئیتر ئەگەری ئەوە زۆر بەرزە کە، رێککەوتننامەی ڤیەننا بخرێتەوە سەر مێز بەمەبەستی تاوتوێکردن".
ئه‌ردۆغان پرسی: "بۆچی باڵەخانەی کونسوڵخانە یه‌كسه‌ر نا، به‌ڵكو چه‌ند رۆژێك دواتر به رووی لێكۆڵینه‌وه‌دا كرایه‌وه؟" و رایگەیاند:"له كاتێكدا تاوانەکە وەک رۆژی رووناک لەبەرچاواندا بوو، بۆچی ئه‌و هه‌موو لێدوانه لێكدژه دران. بۆچی هێشتا ته‌رمی كه‌سێك دیار نییه كه به فه‌رمی دان به كوشتیندا نراوه. ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ته‌رمه‌كه‌ی دراوه‌ته هاریکارێکی خۆجێیی. ئه‌گه‌ر وایه ئه‌و هاریکارە خۆجێییە كێیه. ئەگەر بێت و گوزارشتی ئەوەی کە تەرمەکە دراوەتە دەست هاریکارێکی خۆجێیی، ئەو هاریکارە خۆجێییە کێیە؟ ناچاریت کە ناوی ئەو هاریکارە خۆجێییە بڵێیت".
دواتر گوتی: "تیمێك له كۆنسوڵخانه و تیمێكی دیكه‌ش له دارستانی به‌لگراد و یاڵۆڤا كاری پشكنین ئه‌نجام ده‌ده‌ن. سەرداپۆشینی دڕندەییەکی لەمجۆرە، خوێن لە ویژدانەکان دەهێنێت".
راشیگەیاند: "له راستیدا حكوومه‌تی سعوودیه هه‌نگاوێكی گرنگی هاویشت به داننان به‌و تاوانه‌دا. له‌مه‌ودوا چاوه‌ڕوانیمان لێیان ئه‌وه‌یه به‌دڵێكی كراوه‌وه ته‌واوی به‌رپرسیاران، هه‌ر له خواره‌وه تا به‌رزترینیان ئاشكرا بكه‌ن و له‌به‌رده‌م یاسادا سزای پێویستیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن. شكاندنه‌وه‌ی بابه‌تێكی له‌و شێوه‌یه به‌سه‌ر چه‌ند كارمه‌ندێكی ئاسایش و هه‌واڵگریدا، نه ئێمه دڵنیا ده‌كات نه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی".
ئەردۆغان رایگەیاند: "ویژدانی مرۆڤایەتی تەنها ئەو کاتە ئاسوودە دەبێت کە هەمووان لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت لەو کەسەی فەرمانی داوە تا ئەو کەسەی جێبەجێیکردووە".
گوتیشی: "لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئاوا هه‌ستیار زۆر گرنگه بەشێوەیەک ئه‌نجام بدرێت، کە لەلایەن شاندێکەوە بێت كه بچووكترین گومان لەسەر بوونی پەیوەندییان بە تاوانەکەوە نەبێت و به واتای وشه لیژنه‌یه‌كی بێلایه‌ن و دادپه‌روه‌ربێت. به‌پێی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه تاوانێکی سیاسییه، ئه‌گه‌ر هه‌بێت، پێویسته هاوبه‌شانی تاوانه‌كه كه له وڵاتانی دیكه هه‌بن لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان: "ئه‌و كوشتنه له نێو ته‌لاری کونسوڵخانەی سعوودیه ئه‌نجام دراوه كه له‌وانه‌یه به خاكی سعوودیه دابندرێت، به‌ڵام نابێت ئەوە له بیر بكرێت ئه‌وێ لەنێو سنووری كۆماری توركیادایه".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "جگە لەوەی جەمال خاشقچی هاووڵاتیی سعوودیەیە، ئەوەی کە رۆژنامەوانێکی ناسراوە لەسەر ئاستی جیهان، ئەمە وادەکات بەرپرسیارییەتی نێودەوڵەتیی بخاتە سەر شانی ئێمە. تورکیا لەپاڵ مافەکانی سەروەریی خۆیدا، وەک نوێنەری ویژدانی هاوبەشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی، بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکات".
سه‌ركۆماری توركیا باسی لەوەشکرد له رێگای میدیای جۆراوجۆره‌وه هه‌ڵمه‌تێكی چڕ به‌ڕێوه‌برا بۆ ره‌شكردنی وڵاته‌كه‌ی و رایگەیاند: "هه‌ڵبه‌ستنی قسه له‌سه‌ری و كردنه ئامانجی. ئیمه باش ده‌زانین كه ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه له‌لایه‌ن كێوه و به چ مه‌به‌ستێك ئه‌نجامدران. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و هه‌وڵی تیرۆركردنانهی ده‌كرێنه سه‌ر شكۆی وڵاته‌كه‌مان، هه‌وڵه‌كانی گهڕانمانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی راستیه‌كان به بارمته نه‌گرت و ناتوانێت به بارمته‌ی بگرێت".