Mohammed Baqi Hussein
27 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
له‌ئۆپه‌راسیۆنێكدا دژی ئه‌ندامانی داعش له ئیستانبوڵ، ژماره‌یه‌ك گومان‌لێكراو ده‌ستبه‌سه‌ركران كه كه‌سی بیانیشیان لەنێودایه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ئاسایشی ئیستانبوڵ، له ناوچه‌كانی فاتیح، باشاكشههر، په‌ندیك و كارتاڵ ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجامداوه.
لهئۆپهراسیۆنهكاندا ژماره‌یه‌ك گومان‌لێكراو به‌گومانی بوونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستبه‌سه‌ركران.
گومانلێكراوه‌كان دوای پشكنینی پزیشكی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایش كران.