ئه‌ردۆغان: "له هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی نیوزله‌ندا ئه‌ورووپا ده‌نگی لێوه نه‌هات"
- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی نیوزله‌ندا: "ئایا له‌م رووداوه‌دا ئه‌ورووپا ده‌نگی ده‌رهات؟ نه‌خێر. میدیای خۆرئاوا كاره‌كه به ته‌واوه‌تی به نهێنیی به‌ڕێوه‌ده‌بات".
Turkey
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی كه‌ناڵ حه‌وت و ئولكه تیڤی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یوه‌ست به رۆژه‌ڤی دایه‌وه.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی نیوزله‌ندا، رایگه‌یاند: "ئایا له‌م رووداوه‌دا ئه‌ورووپا ده‌نگی ده‌رهات؟ نه‌خێر. میدیای خۆرئاوا كاره‌كه به ته‌واوه‌تی به نهێنیی به‌ڕێوه‌ده‌بات".
هه‌روه‌ها گوتی: "لەو شوێنە ٥٠ موسڵمان شەھید بوون، سزای ئەمانە، بە زۆری تەنھا ١٥ ساڵ دەبێت. ئایا شتێکی بەم شێوەیە ھەیە؟ ئایا ئەمە جێگەی قبوڵکردنە؟".
دواتر رایگه‌یاند: "ئه‌مه مانیفێستۆیه‌كه كه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌تییه‌وه ئاماده‌كراوه، له‌پشت ئه‌مه‌وه دامه‌زراوه‌یه‌كی زۆر جددیی هه‌یه. چونكه بۆچی خۆرئاوا ده‌نگی لێوه نه‌هات؟ میدیای خۆرئاوا بۆچی ده‌نگی لێوه نه‌هات. ئه‌مه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و بۆیان ئاماده‌كردووه و داویانه‌ته ده‌ستی".
ئەردۆغان گوتی: "بە ناوی خۆم و گەلەکەم لە ئاستی سەروو تا خواروو سوپاسی گشت سەربازانی تورکیا دەکەم کە سەرکەوتنیان لە عەفرین تۆمار کرد. ئەم گەلە لەگەڵ ئەوان سەرکەوتنی زۆر زیاتر بەدەستدەھێنێت. ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنمان له عه‌فرین و جه‌رابلوسه‌وه ئه‌نجام نه‌دابایه، ئه‌وا باشوورمان به ته‌واوه‌تی له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه داگیركراو ده‌بوو".
راشیگه‌یاند: "ئایا ئه‌مانه كه‌سه ناسراوه‌كانی رێكراوی جوداخواز نیین؟ ئه‌گه‌ر بێت و گه‌له‌كه‌م له ٣١ی ئاداردا وانه‌ی پێویستیان نه‌دات ئه‌وا ئه‌مانه خوویان زیاتر شڕ ده‌بێت".
گوتیشی: "ئەمانە، ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە یەکێتی ئەورووپا دانوستانەکان لەگەڵ ئێمە رابگرێت، خۆزگە شتێکی ئەوایان کردبا، دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێمە رابگرن یان تورکیا بخەنە دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا. نایکەن چونکە ئەمانەش پێویستیان بە تورکیا ھەیە".
له‌باره‌ی داواكاریی كردنه‌وه‌ی ئایاسۆفیا به‌ڕووی په‌رستشدا، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "بۆ نموونه له‌وێ پێشانگایه‌ك كرا، له‌وێ تیلاوه‌تی قورئانیشمان كرد. له به‌شێكی دیارییكراویدا له ئێستادا نوێژیش ده‌كرێت. تێپه‌ڕاندنی ئه‌مانه‌ش بۆ ئێمه كێشه نییه، تێ‌یان ده‌په‌ڕێنین، به‌ڵام چی ده‌هێنێت و چی ده‌بات؟ دروست نابێت ئه‌گه‌ر ئه‌مه لێره روونبكه‌مه‌وه. ئه‌مه شتێكمان لێ ده‌ستێنێت. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه باجه‌كه‌ی زۆر قورس ده‌بێت له‌سه‌رمان. با بیرمان نه‌چێت له وڵاته جۆراوجۆره‌كانی جیهان ئێمه هه‌زاران مزگه‌وتمان هه‌یه. ئایا ئه‌وانه‌ی كه ئه‌مه ده‌ڵێن، بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م مزگه‌وتانه چی‌یان لێ به‌سه‌ردێت؟".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئه‌مانه تاكه شتیان بریتییه له سووتاندن و رووخاندنی ده‌ستبه‌جێ. به‌ڵام هاووڵاتییه‌كه‌ی من، برا كورده‌كه‌ی من، پێویسته وریای ئه‌مه بێت. واته ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه كورده، ته‌نها نابێت ته‌ماشای ئه‌وه بكات. ئه‌گه‌ر كوردیش بێت، ئه‌گه‌ر بسووتێنێت و بڕووخێنێت، زیان به‌م وڵات و گه‌له بگه‌یه‌نێت، بكوژێت، پێویسته له‌گه‌ڵیاندا رێنه‌كه‌ن. پێویسته زۆر وریای ئه‌مه بن".