Mehmet Tosun
14 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2021
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووه له‌وه‌ی ببێته یه‌كێك له‌و وڵاته ده‌گمه‌نانه‌ی خاوه‌نی ته‌كنه‌لۆجیای مووشه‌كی ئاسمان به ئاسمان.
ئه‌ردۆغان له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاند كه توركیا سه‌ركه‌وتوو بووه له‌وه‌ی ببێته یه‌كێك له‌و وڵاته ده‌گمه‌نانه‌ی خاوه‌نی ته‌كنه‌لۆجیای مووشه‌كی ئاسمان به ئاسمان.
سه‌ركۆماری توركیا نووسیوویشیه‌تی: "له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌دا، مووشه‌كی ئاسمان به ئاسمانی BOZDOĞAN كه له میانی پڕۆژه‌ی GÖKTUĞ له‌لایه‌ن ئه‌ندازیار و ته‌كنیككاره گهنجهكانمانهوه پێش خراوه، به‌ته‌واوی ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه".