توركيا, ئابووری

مەڵاتیا بە قەیسی وشككراوە بازاڕی 112 وڵات داگیر دەكات

- پارێزگای مەڵاتیا لە توركیا لەسەدا 85ی بەرهەمی قەیسی وشككراوەی جیهان بەرهەم دەهێنێت و بەرهەمەكانی رەوانەی 112 وڵاتی جیهان دەكات.

Beraa Göktürk, Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 19.08.2019 - نوێکردنەوە : 20.08.2019
 مەڵاتیا بە قەیسی وشككراوە بازاڕی 112 وڵات داگیر دەكات

Malatya

مەڵاتیا ـ AA

تەنها لە میانی ساڵێكدا، پارێزگای مەڵاتیا نزیكەی 100 هەزار تۆن لە قەیسی وشككراوەی رەوانەی 112 وڵاتی جیهان كردووە.

ئەم پارێزگایەی ناوەڕاستی توركیا، هەشت ملیۆن داری قەیسی لە كۆی 17 ملیۆن داری قەیسی توركیا هەیە و بە پایتەختی قەیسی جیهان وەسف دەكرێت.

قەیسی مەڵاتیا لە دوای پاقلاوەی عەنتاب و هەنجیری ئایدن، سێ‌ بەرهەمی توركیایە كە نیشاندەری جوگرافی یەكێتی ئەورووپای هەیە.

ئاستی هەناردەکردنی پارێزگای مەڵاتیا لە قەیسی وشككراوە لە بەرواری یەکی ئابی 2018 تا 31ی تەمووزی 2019 گەیشتووەتە 99 هەزار و 461 تۆن.

هەروەها داهاتی هەناردەکردنی ئەو بەرهەمە گەیشتووەتە 251 ملیۆن و 77 هەزار دۆلار.

وڵاتانی ئەمریكا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەڕازیل و ئوستڕاڵیا لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەن كە قەیسی وشككراوەی مەڵاتیا هاوردە دەكەن.

جگە لە قەیسی وشككراو كە مەڵاتیا لەسەدا 85 ی بەرهەمی جیهانی پێكدەهێنێت، ئەم پارێزگایە چوار هەزار و 114 تۆن ناوكی قەیسی لە میانی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ هەناردە كردووە و داهاتەكەی هەشت ملیۆن و 588 هەزار دۆلار بووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın