Kaan Bozdoğan,Zeynep Rakipoğlu,Mustafa Hatipoğlu
10 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، "لە وڵاتەکەمان ڕێگەمان نەداوە بە هیچ جیاوازییەکەی بنەچەیی، بیروڕا، پەرستش، مەشرەب، زمان و جلوبەرگ، ڕیش و باڵاپۆشی".
سەرکۆمار ئەردۆغان لەکاتی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمێکدا کە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ، لە لایەن پارتی داد و گەشەپێدان ڕێکخرابوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.

سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند، "لە وڵاتەکەمان ڕێگەمان نەداوە بە هیچ جیاوازییەکەی بنەچەیی، بیروڕا، پەرستش، مەشرەب، زمان، جلوبەرگ، ڕیش، باڵاپۆشی و بە گشتی هەموو جیاوازییەکی ئایینی و کولتووری، بە پێچەوانەوە بەرگریمان لێ کردن".
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وێڕای ئاماژەکردن بە ڕێگەدان بە پروپاگەندی سیاسی بەو زمانانە، دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن، ڕاشیگەیاند، "کوردی قەدەغە بوو؟ بەڵێ قەدەغە بوو. ئێمە ڕێگەمان بۆ کردەوە. هەموو هاووڵاتییە کوردەکانم، برا کوردەکانم، پروپاگەندی سیاسی بە کوردی دەکەن؟ بەڵێ دەیکەن. ئێمە ڕێگەمان بۆ کوردی کردەوە".
