شیکردنەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق ماتەمینی گشتی راگەیاند

سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک لە رووباری دیجلە لە پارزگای نەینەوا، بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە سەرانسەری وڵات و گشت باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەکانی عێراق لە دەرەوەی وڵات راگەیاند.

Sarmand Hameed  | 21.03.2019 - نوێکردنەوە : 22.03.2019
سەرۆکوەزیرانی عێراق ماتەمینی گشتی راگەیاند

Baghdad

بەغدا - AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک لە رووباری دیجلە لە پارزگای نەینەوا، بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە سەرانسەری وڵات و گشت باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەکانی عێراق لە دەرەوەی وڵات راگەیاند.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردووتەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی ماتەمینی گشتی لە سەرتاسەری عێراق و باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەکانی عێراق بۆ ماوەی سێ رۆژ لە ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ٢١ی ئادارەوە راگەیاند.

لە بەیاننامەکەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا سەرەخۆشی ئاراستەی گەلی عێراق و خانەوادەی قوربانیانی رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک لە رووباری دیجلە لە پارێزگای نەینەوا کراوە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە بۆ ئەو کەسانە کراوە کە لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستداوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەلەمێک کە ژمارەیەک گەشتیاری هەڵگرتبوو لە ناوەڕاستی رووباری دیجلە لە مووسڵ ژێرئاوکەوت کە تا ئێستا ٨٢ کەس لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستداوە.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın