شیکردنەوە

ئەنجامدەری ھێرشەکەی سەر کۆنسوڵخانەی تورکیا لە ئەمستردام دەستگیرکرا

پۆلیسی ھۆڵەندا، ئەنجامدەری ھێرشەکەی سەر کۆنسوڵخانەی تورکیای لە ئەمستردام دەستگیرکرد.

Zana Natık Kerem  | 12.08.2018 - نوێکردنەوە : 13.08.2018
ئەنجامدەری ھێرشەکەی سەر کۆنسوڵخانەی تورکیا لە ئەمستردام دەستگیرکرا

Nordrhein-Westfalen

ئەمستردام ــ AA

ئەمڕۆ یەکشەممە پۆلیسی ھۆڵەندا، ئەو کەسەی ده‌ستگیركرد کە دوێنێ شەممە بە بۆمبی دەستی ھێرشی کردبووە سەر کۆنسوڵخانەی تورکیا لە ئەمستەردام.

لەمبارەیەوە سەرکۆنسوڵی تورکیا لە ئەمستردام، تولگا ئۆرکۆن، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ھێرشەکەی دوێنێ له‌ کاتژمێر ٢٢:١٠ بە کاتی ناوخۆی ھۆڵەندا ئەنجامدرا".
تۆلگا ئۆرکۆن ئاماژەی بەوەشدا کە، پۆلیسی ھۆڵەندا، ئەنجامدەری ھێرشەکەی بە دووری کیلۆمەترێک لە باڵەخانەی کۆنسوڵخانەی تورکیا لە ئەمستردام دەستگیرکردووە.

سەرکۆنسوڵی تورکیا لە ئەمستردام ئەوەیشی روونکردەوە کە، ئەنجامدەری ھێرشەکە ھەڵگری رەگەزنامەی ھۆڵەندایە و تەمەنی ٣٤ ساڵە.

تولگا ئۆرکۆن وردەکاری زیاتری لە بارەی ھێرشەکە خستەڕوو و گوتی: "بە پێی ئەوەی لە گرته‌ی کامێرای چاودێرییەوە دەرکەوتووە، ئەنجامدەری ھێرشەکە، سێ بۆمبی دەستی فرێداوەتە ناو کۆنسوڵخانەی تورکیا لە ئەمستردام".

ناوبراو راشیگەیاند کە پێشتر رێکخراوه‌ تیرۆریستییەکان، نوێنەرایەتییەکانی تورکیایان لە دەرەوە بۆ چەند جارێک کردووەتە ئامانج، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم جۆرە ھێرشانە ھیچ کاریگەرییان بۆ سەر کاری دیپلۆماتکارانی تورکیا لە دەرەوە نابێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın